کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
233 subscribers
475 photos
825 videos
95 files
165 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
#م.نامق إمامي☝️ ئایا(#معاذبن جبل رضي الله عنه) قیمەتی یا بەهای زەکاتی فطري لەبری خواردن وەرگرتوە☝️
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

#وەڵامێکی کورت لەسەر ئەو گومانانەی لەسەر زەکاتی فطر هاتوە کەگوایەهەندێک لە(#اصحاب رضي الله عنهم) قیمەتەکەیانان داوە بۆنمونەیەکێک لەوانە (#معاذ بن جبل رضي الله عنه) کە لە(#صحيح البخاري معلقا) وەگیراوە کراوە بەبەڵەگە👇

بەڕؽزان زانایان دەفەرمون ئەمە نابێت بەبەڵگە چونکە(#المعلقات)جیاوازە لە (#حدیث)كاني( #المسند)ـي(#صحيح البخاري)چونکە(#البخاري صحح الأحاديث المسندة )هەمویان ڕاستن و(#صحيح)ـن بەڵام(المعلقات فلم يشترط صحتها)مەرجنیە هەموی(#صحيح)بێت📚

بەڵگەکەیش ئەمەیە کە(#طاوس رضي الله عنه)دەفەرموێت(معاذ رضي الله عنه)بەخەڵکی(#الیمن)ــی گوت(#ائتوني بعرض ثياب خميص – أو لبيس – في الصدقة مكان الشعير والذرة أهون......ال خ)واتە لەبری خواردن جل قوماش...چی بۆئێوە ئاسانە ئەوە بێنن👇

سەرەتا(#طاووس)کێیە(#دارقطني)لە سننەنەكەیدا بەژما(١٩٣٠)دەفەرموؽت (طاوس هوابن كسان المتوفى عام (١.٦هـ) وهذا الرجل لم يدرك معاذ بن جبل (#المتوفى عام ١٨هـ) کەواتە ئەم (#حديث مرسل)چونکە(طاووس سمع هذا الكلام من شخص مجهول نقل له ذلك عن معاذ رضي الله عنه وما نقله المجاهيل لا يصلح كحجة)📚

واتە ڕاستەو خۆ لە (#معاذ)ــه وە نەی بستوە بەڵکو کەسێک بۆی گێڕاوەتەوە ئەمەش نابێتە بەڵگە چونکە کەسەکە مجهول و قطع تێ دەکەوێت👇

هەروەها(#الإسماعيلي)دەفەرموێت (#حديث طاوؤوس لو كان صحيحا لوجب ذكره لينتهي إِليه وإِن كان مرسلا فلا حجة فيه)☝️

هەروەها(#القسطلاني) لە(#ارشاد الساری ج3 ص٤١) دەفەرموێت (وهذا التعليق وإن كان صحيحا إلى طاوس لكن طاوس لم يسمع من معاذ فهو منقطع)📚

ئەمە بیجگەلەوە کە زانایان دەفەرمون کە سەنەدەکەی #قطع تيايه مەتنەکشی (#مضطرب) لەبەر ئەوە هەندک دەفەرمون لەباسی(#الصدقة) هەندیکیش دەفەرمون باسی الجزية👇

بۆ ئەوەی نەڵێن بۆ بەڵگەمان دانەناوە ئەمەش بەڵگەی زانایان(#البيهقي في الكبرى (٧٣٧٣):قَالَ أَبُو بَكْرٍ الْإِسْمَاعِيلِيُّ فِيمَا أَخْبَرَنَا أَبُو عَمْرٍو الْأَدِيبُ عَنْهُ حَدِيثَ طَاوُسٍ عَنِ مُعَاذٍ إِذَا كَانَ مُرْسَلًا فَلَا حُجَّةَ فِيهِ، وَقَدْ قَالَ فِيهِ بَعْضُهُمْ مِنَ الْجِزْيَةِ بَدَلَ الصَّدَقَةِ. قَالَ الشَّيْخُ: هَذَا هُوَ الْأَلْيَقُ بِمُعَاذٍ وَالْأَشْبَهُ بِمَا أَمَرَهُ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِهِ مِنْ أَخْذِ الْجِنْسِ فِي الصَّدَقَاتِ وَأَخْذِ الدِّينَارِ أَوْ عَدَّ لَهُ مَعَافِرَ ثِيَابٍ بِالْيَمَنِ فِي الْجِزْيَةِ وَأَنْ تُرَدَّ الصَّدَقَاتُ عَلَى فُقَرَائِهِمْ لَا أَنْ يَنْقُلَهَا إِلَى الْمُهَاجِرِينَ بِالْمَدِينَةِ الَّذِينَ أَكْثَرُهُمْ أَهْلُ فَيْءٍ لَا أَهْلُ صَدَقَةٍ وَاللهُ أَعْلَمُ📚


#کەواتە ڕونە بەڵگەکەی(#معاذرضي اللەعنه)وانيه کە کراوە بەبەڵگە بۆتە پشتی پێ نابەسترێت وەهەتا ئەگەر (#صحيح) یش بێت باسی زەکاتی فطر نيه بەڵکو باسی زەکاتی کشتوکاڵ و ئاژەڵو کەلوپەلی بازرگانیە و بۆیە بۆ زەکاتی #فطر نابێتە....#واللەاعلم☝️


#لەبەر نەبونی کات نامەوێت لەسەری بڕۆم ئەگەر نا بەڵگەی زۆرترمان لایە بۆ نەمانی ئەو گومانانە...#اللە تعالی بەرچاو ڕونیمان پؽبدات ڕستیەکەن وەک خۆی ببینین...اللهم آمين☝️

.نـامــق إمامــي📝

٢٤/#رمــضــان/١٤٤٣🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

باران یەکێکە لەنیعمەتە گەورەکانی(#اللەمتعال) بۆیە هەرکات باران باري بێت(رسول ﷺ)دوعای تایبەتی کردوە💦

بۆئەوەی بزانین (#رسول ﷺ) چی دوعایەکی کردوە بابڕۆینە خزمەت ئەوفەرمودانە ی خوارەوە👇

دایکە(#عائیشەرضي اللەعنها)دەفەرموێت هەرکات باران دەباری(رسولﷺ)دەی فەرمو
(اللهم صيبا نافعا) #رواەالبخاري📚

واتەئەی پەروەردگار داوای بارانێکی بەسودت لێ دەکەین📚

#زانایان دەفەرمون(نافعا)أي: مطرا نافعا للعباد والبلاد ليس مطر عذاب أو هدم أو غر🌧

واتە بارانێکی بەسود بێت بۆ بەندەکان و خاک... بارانێک نەبێت ببێتە سزاو ناڕەحەتی ڕوخاندن و لەناوچون لافاو خنکاندن📚

هەروەها(انس رضي الله عنه)دەفەرموێت ئێمە لەخزمەتی(#رسول اللهﷺ)ـدا بوین باران باری پاشان دەفەرموێت(فحسر رسول اللهﷺ ثوبە حتى أصابە من  المطر ف قلنا یا رسول اللهﷺ لم صنعت هذا ؟ قال لأنه حديث عهد بربه تعالى) #رواەمسلم📚

واتە هەندێک لە جلەکانی بەری هەڵدایەوە هەتا باران لێیداوتەڕی کرد گوتمان ئەی(#رسول اللهﷺ) بۆچی وات کرد فەرموی لەبەر ئەوەی بەڵێنێکی و پەیامێکی تازەی لەلایەن پەروەردگاریەوە پێیە📚

#زانایان لەتەفسیری(لأنه حديث عهد بربه تعالى) دەفەفرمون باران لە نێوان ئاسمان و زەوی دادەبەزێت هەروەک(#اللە تعالی) دەفەرموێت(والسحاب المسخر بين السماء و الأرض)سورة البقرة١٦٤📚

له‌و بارانە یاخود ئاوه‌ی كه(#اللە) له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنێت و ئینجا به‌هۆیه‌وه زه‌وی پێ زیندوو ده‌كاته‌وه دوای وشك بوون و مردن هه‌وره‌كانیشی له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا ڕاگیر کردوە بۆئەوەی بارانی بەبەرەکەت ببارێنێت📚

واتە(#رسول اللهﷺ) بۆیە خۆی دایە بەر بارانەکە تا ببێتەمایەی رحمەت و بەرەکەت و پاک کردنەوەی زەوی وکانی ڕوبارەکان نەک ببێتە تۆفان و لافاو  سزاو ناڕەحەتی بۆسەر زەوی📚

وهەروەهادەفەرمون(قريب العهد بخلق الله تعالى له فيتبرك به) پەیامی نزیکی اللە یە تا بەرەکەتی پێ ببەخشێت💦🌧

وە هەرکات بارانەکە بەهێز دەبو بەخوڕ دەهاتەخوارەوە (#رسول اللهﷺ) دەیفەرمو (اللهم حوالينا ولا علينا اللهم على الآكام والجبال والآجام والظراب والأودية ومنابت الشجر) #رواەالبخاري📚

واتە ئەی پەروەردگار باران لە چوار دەورمان ببارێنە نەک لەسەرمان ئەی پەروەردگارا بی بارێنە بەسەر گرد و تەپۆڵکە و ناو دۆڵ و باخ و درەختەکاندا📚


وەهەروەها دوای باران بارینیش(#رسول اللە ﷺ) (مطرنا بفضل الله ورحمته) #رواەالبخاري ومسلم📚

واتە بارانمان بۆ باری بە(#فضل)و بەرەکەتو رەحمەتی اللە متعال📚

کەوایە با ئێمەش بەو جۆرە دوعابکەین کە  
(#رسول اللە ﷺ)فێری کردوین هەمیشە داوای بارانی بەبەرەکەتو ڕەحمەت بکەین کە (#اللەتعالی) بۆمان ببارێنێت داوابکەین(#اللەتعالی)بەهۆی باران بارین یاخود نەبارین توش سزای خۆیمان نەکات..اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

١٠/رجب/١٤٤٤🌙

🌴🌳🌦🌿🌧💦💧🪴☔️
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

#ریش تاشین لە چی حاڵەتێکدا (#مستحب) واتە ڕێگەپێدراوە خوازراوە...؟؟👇

بەڕێزان(#إمام النووي رحمه الله) لەشەرحی(#صحيح مسلم/١٤٩/٣)ـدا دەفەرموێت👇

إذا نبت للمرأة لحية فيستحب لها حلقها📚

واتە هەرکات #خانمێک #ڕیشی دەرهات ئەوا خوازراوە لەوحاڵەتەدا ڕیشی بتاشێت📚

هەندێک دەپرسێت ئایا ئەمە #سمێل و #برۆ و #ناوبرۆ دەگرێتەوە یا خود هەرمەبەست پێی ڕیشەتەنها...؟👇

#زانایان دەفەرمون ئەم حوکمە ریش و سمێڵ  هەمو ئەو مووانە دەگرێتەوە کە لەسنوری خۆیان دەرچون 👇

واتە ئەگەر کەسێک #ناوبرۆی ئەوەندە هاتبو گەیشتبوە #سەرلوتی لەئاستی #برۆی درچوبوو  وەهەروەها #برۆی تەواوی #ناوچاوانی گرتەوە تێکەڵ بو بوو لەگەڵ #قژيدا دروستە لەقژی جیای کاتەوە بی هێنێتە ئاستی #برۆي..

دیارە لێرەدا مەبەستی برۆ دەست کاری کردن و هەڵگرتن و باریک کردنەوە و ڕێک کردنەوە #نیيە چونکە ئەمەیان نەفرەتی لەسەرە نەک هەرتەنها بۆ ئەوکەسەی کە لای دابا بەڵکو ئەوکەسەشی کە بۆی لادەبات هەر نەفرەتی لەسەرەو هەردو لا توشی حەرام دەبن توشی لەعنەتی (#اللەتعالی)دەبن بەڵکو مەبەستی ئەوموانەیە کە لەسنوری برۆدەرچون گەیشتونەتە ناوچاوانو تێکەڵ بون لەگەڵ قژیان 👇

هەندێک دەپرسن ئایا ئەگەر کەسێک تازە مێردی کردبو یاخود هاوسەرەکەی پێی گوتبو دەبێت #برۆت لا بەیت یا باریکی کەیتەوە  ئایا چی بکات...؟👇

لەوەڵامی ئەمەشدا دەڵێن #زانايان قاعيدەیەکیان هەیە دەفەرمون👇

(لاطاعة لمخلوق في معصية الخالق)📚

واتە گوڕایەڵی هیچ دروستکراوێک ناکرێت لە بێ فەرمانی دروست کار📚

واتە هەر کەس ئیتر فەرق ناکات #باوک بێت #دایک بێت #هاوسەر بێت #پێشەوای موسوڵمانان بێت...هەر شتێکی پێ گوتی کە پێچەوانەی فەرمانی (#اللەتعالی)و(#رسولﷺ) بوو واتە لای ئەوان حەرام بو  بەهیچ جۆرێک بەقسەی ناکرێت وەهەر کەسێک فەرمان بە هەر کەسێک بکات بە کردنی حەرامێک کە (#اللە تعالی) و (#رسولﷺ) حەرامیان کردوە ئەوا ئەگەر لەدین نەچێتەدەرەوە بەدڵنیاییەوە توشی کفر بوە👇

وەهەروەها تاوانە هەتا ئەگەر فەمان بەگوناهێکی بچوکیش بکات چونکە فەرمان بەهەر تاوانێک پیشەی مونافیق و دوڕوەکانە وەک (#اللەمتعال) دەفەرموێت👇

المنافقون والمنافقات بعضهم من بعض يأمرون بالمنكر وينهون عن المعروف...)التوبة/٦٧📚

واتە مونافیق دووڕووه‌کان له پیاوان و له خانمان سه‌ر به‌یه‌کترن و وه‌ک یه‌کن له‌م ڕه‌فتارانه‌دا فه‌رمان به‌گوناهو خراپه و تاوان ده‌که‌ن و ڕێگری لە خێرو چاکه ده‌که‌ن...📚

هەربۆیە(#اللەتعالی) هه‌ڕه‌شه‌ی سەختی  کردوه  به‌ڵێنی سزای هەتا هەتای و ژیانی نە بڕاوەی ناو ئاگریی  جەهەنمی به مونافیق دووڕووه‌کان له پیاوان و ژنان و به‌بێ باوه‌ڕانیش داوه 👇

بۆیە با پیاوان لە(#اللەتعالی) بترسن فەرمان نەکەن بەخانمەکانیان برۆلابەن یاخود هەرتاوانێکی تر بکەن👇

وەخانمانیش بالە(#اللەتعالی)بترسن هەرچۆنێک حەرامە لە چاکەیا بەقەسەی هاوسەرو پیاوەکانتان نەکەن ئاواش حەرامە کە گوڕایەڵیان بکەن لە بێ فەرمانی (#اللەتعالی)و (#رسولﷺ)ــدا📚

داواکارم(#اللەتعالی)هیدایەتی هەمومام بدات لە بێ فەرمانی خۆی بەدورمان بگرێت..اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

١٥/رجب/١٤٤٤🌙
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بەڕێزان(#اللە تعالی)دەفەرموێت(كل نفس ذاۤىٕقة ألموت..)📚

واتەهه‌مووکه‌سێک ده‌بێت بمرێت ومردن بچێژێت..📚

کەواتەگرنگە بزانین لەدونیادا چی دەکەین و بەسەر چیەوە دەمرین دەبێت چی بکەین تاسەرفزابین(#اللە تعالی)دەفەرموێت👇

(يثبت اللەالذين آمنوا بالقول الثابت في الحياة الدنياو في الآخرة ويضل اللەالظالمين ويفعل اللەمايشاء)#إبراهيم ٢٧📚

واتە(#اللەمتعال)ـی باوه‌ڕداران ڕاگیرواوزمان پاراودەکات له‌سه‌رگوفتاری به‌جێ ودروستیان لەژیانی دنیاداوە له‌سه‌ره‌مه‌رگ ولەقیامه‌تیشداهەرئەو ئیمانەفریایان ده‌که‌وێت وگوفتاریان ڕێك و پێك ودامه‌زراو ده‌بێت واتەبه‌ئیمانه‌وەده‌مرن لەدونیابۆیەلەقیامەتیش بەئیمانەوەزندو دەبنەوەله‌ولاشه‌وه(#اللەمتعال)ـەظالمان گومڕا ده‌کات وئه‌وه‌ی(#اللەتعالى)بیه‌و‎ێت هه‌رئه‌وەپێش دێت📚


وەهەروەها(#جابررضي اللەعنه) دەفەرموێت (#رسولﷺ)فەرموی(من مات على شيء بعثه الله عليه)#رواەمسلم📚

واتەهەرکەس بەسەرهەر شتێکەوەبمریت بەسەرئەوەوەزندودەکرێیتەوە📚

داواکارم لە(#اللەتعالی)ئەوڕۆژەی کەدەگەڕێنەوەبۆلای بەئیمانەوەبێت...اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

١٩/#رجب١٤٤٤🌙
بسم الله الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمة اللەوبركاته

لەبەرنزیک بونەوەمان لە(٢١/٣)واتەئەوڕۆژەي پەناەبە(الله)جاهیل و نەفامەکان ناویان ناوە(#جەژنی نەورۆز) پێمان خۆش بو لەم دوخاڵەدا ڕونکردنەوەی بخەینە خزمەتان  تابزانین ئەم بۆنەیەیەکەم لەڕوی دین وئەخلاقی موسوڵمان حوکمی چیە..دوەم پەیوەندی بەنەتەوەی کوردەوەهەیە..؟👇

#یەکەم شت کەدەبێت بزانین وەک دین(#الله تعالى)ئاگادار مان دەكاتەوە لەوەی كەنابێ بچوكترين(#ولاء)خۆشەویستی ولێکچون و بەڕاست دانانێکمان هەبێت لەهیچ بۆنەوهەتا عیبادەت وكارێكدا كەموشريك وملحدەكان دەيكەن چونكە ئەگەر وامانكرد ئەواوەك ئەوانين فەرقمان نيەلەگەڵیاندا وەک(#اللە تعالی)دەفەرموێت(من يتولهم منكم فإنه منهم)واتە هەرکەس لەئێوە مولات واتەسەرخەرو دان پێدانانو بەڕاستدانانی هەرشتێکی ئەوان بێت وە لەگەڵیان بێت ئەوالەڕیزی موسوڵمانانیە لەئەوانە واتە لەکافرانە📚

وە(#رسولﷺ) لەم فەرمەدەدا کە هەرچەند هەندێک قسەی لەسەرە بەڵام زانایان دەفەرمون واتە کەی#صحيح) دەفەرموێت (من تشبه بي قوم فهو منهم)#حديث حسن📚

واتە هەركەس خۆي بخاتەسەر شێوەي هەر قەومێك ئەوەلەئەوانە📚

هەرەوها(#أنس رضي اللەعنه)دەفەرموێت (قدم رسول اللهﷺ المدينة ولهم يومان يلعبون فيهما فقال ما هذان اليومان قالوا كنا نلعب فيهما في الجاهلية فقال رسول اللهﷺ إن الله قد أبدلكم بهما خيرا منهما يوم الأضحى ويوم الفطر_وهما يوم النيروز ويوم المهرجان كذا قالەالشراح وفي القاموس النيروز أول يوم السنة معرب نوروز والنوروزمشهور وهو أول يوم.....)📚

واتە(#رسول اللهﷺ)هاتەمەدينە بینی دوورۆژیان هەیە ياريان تێدا دەكردو خۆشيان تيدا دەردەبڕى(#إبن كثير رحمەالله) دەفەرمێت ئةوانيش ڕۆژى نەورۆز و ڕۆژى ميهرەجان بوو بۆیە(#رسولﷺ)فەرموى(#اللەمتعال)ئەم دوو ڕۆژەى بۆ گۆڕیون بۆدوو ڕۆژى باشتر لەوە ئەوەش(جةژنى قوربان ورمضان)زانایان لەبارەی ئەودوڕۆژەوە دەفەرمون یەکێک لە دوو ڕۆژەڕۆژی نەورۆزوبووە👇

نەورۆز واتە ڕۆژێکی نوێ یان یەکەم ڕۆژی گۆڕینی خۆر وەسەرەتای دەست پێ کردنی ساڵێکی نوێ  گۆڕینی هەوای سارد بەرەو هەوای فێنک ودواتربەرەوگەرمی☝️

هەرلەبارەی حەرامبونی خۆشوبوهاندن (#عبداللەبن عمررضي اللەعنهما)دەفەرموێت(هەر كەسێك لەوڵاتى جگەلەموسڵمانەكاندابێت وەنەورۆز و ميهرەجان بكات و خۆى بە ئەوان بچوێنێت هەتاكو دەمرێت ئەوالەگەڵ ئەواندا حەشر دەكرێت لەڕۆژی دوايى)#رواەالبيهقى باسناد صحيح📚

وەهەروەها(#امام الذهبى رحمەاللە) دەفەرموێت ئەگەر كەسێك بڵێت ئێمەبۆيە جەژنى نەورۆز دەگێڕین لەبەردڵ خۆشی ژن ومناڵە كانمانە ئەگەرنا باوەڕمان پێی نیەئەوەبەو كەسە دەوترێت خراپترين كەس چونكەماڵ و مناڵەكەى بە شتيك دڵ خۆش دەکات کە(#اللە) لەوشتەتوڕەیەو قەدەغەیکردوە بەشداریکردن تیایدا!!کەئەمە بەداخەوە قسەی زۆرێک لەخەڵکی ئەمڕۆیە📚

کەوایە لێرە ڕونە وەک دین و ئەخلاق ئێمە بۆمان جائیز نیەخۆمان بەهیچ کافرو قەومێکەوە بشوبهێنین وەک ئەوان ئاهەنگ بگێڕین بچینەدەرەوە بابەو ناوەشەوەنەبێت چونکە ئەمەلەدینی ئیسلامدا کفرو شیرکەو وحەرامە📚

ئەمە بێ جگەلەوەی کە لەوڕۆژەدائەوەی دەکرێت هەموی داڕنینی ئەخلاقی منداڵی کوڕوکچ وخانەوادە کانمانەبۆنمونە کۆبونەوەی کوڕان وکچان بەجۆرە پۆشاکێکی ناشەرعی لەسەر شەقام وڕێگاوبان و کەناری ڕوبارەكان تێکەڵ بوونیان و ڕەقس کردن وڕەش بەڵەک وگۆرانى و مؤسيقا و بەدەوری ئاگرێکدا وەکو ئاگر پەرستەکان وەهەروەها خواردنەوەى مەى(عةرەق)لەسەر ڕێگاكان و....زۆر شتى تريش کەئەمانە  نەلەئەخلاق و نەلە دینی هیچ موسوڵمانێک ناوەشێتەوە بۆیە خۆدور گرتن لێی هەم ئەخلاقمان هەم ئیمانمان سەلامات دەبێت📚

#دووەم ئێستا با بێین بزانین  سەرتای هاتنی نەورۆز کە کورد خۆی تیادادڵ خۆش کردوە هی چی قەومێکە و چۆن هاتوەئایا پەیوەندی بەکوردەوەهەیە؟؟👇

بەڕێزان زۆربەی سەرچاوەكان ئەڵێن ئەم ڕۆژە (نەورۆز) سەرەتای سەرهەڵدانی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی(٤٧٠٠ - ٢٧٠)پێش زاین واتە پێش دامەزراندنی دەوڵەتی(#ماد)بەچەن هەزار ساڵێك وە نەورۆز سەرەتا بەناوی(#شم النسیم)ناسراوبووە بنچینەی ئەم وشەیە(#شمو)فیرعەونیە كە وشەیەكی(#هیرۆگلیفیە)ولەکۆندا ئاماژەی پێ كراوە بۆ سەرەتای دروست بوونی ژیان چونكە لەو باوەڕەدا بوون ئەو ڕۆژە یەكەم ڕۆژی دەست پێكردن وهاتنە كایەی جیهانەواتە یەكەم ڕۆژێكە ژیانی دنیا تیایدا دەستی پێكردوە☝️

وە پێشی دەوترا جەژنی (#شموس)واتە (زیندوبونەوەی ژیان) بەڵام لەگەڵ بەسەر چوونی ساڵ و لەسەردەمی (#قبطيه كان) ناوەكەی گۆڕا بۆ ناوی(#شم) پاشان وشەی (#نسیم) ی بۆ زیاد كرا و بوە(#شم النسیم)چونكە پەیوەست بووبەخۆش بوونی كەش و هەوا لەو ڕۆژە كە سەرەتای بەهارە. وەك سەرەتا ئەم جەژنە لای فیرعەونیەكان باو بووە لەوانیشەوە گوازراوەتەوە بۆ میلەتانی تر وشەی(#شم)واتە:بۆن كردن وشەی (#نسیم)واتە:هەوای بۆن خۆش هەمووی واتە بۆنكردنی هەوای خۆش👇
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

زانایان لە(تفسیر)ـی ئەم(#آية)ـتانەی(#سورة العلق) بۆمان دەگێڕبەوە کە(#أبي هريرة رضي اللەعنه)فەرمویەتی جارێک(#أبوجهل)گوتی بە سەرانی مشریکی قوریش ئایانابینن کە (#محمدﷺ) لەبەرچاو ئێوەسەریدەخاتەسەر زەوی (#سجدة) دەبات  گوتیان بــا (ئەم پرسیارەی بۆ ئەوە بو کە بڵێ ئەی بۆ بێدەنگ بۆ ڕێگری لێ ناکەن!!؟) ئیجا سوێندی بە خواکانی خوارد گوتی👇

(#واللات #والعزى)لئن رأيته يفعل ذلك لأطأن على رقبتهەأو لأعفرن وجهه في التراب قال فأتى (#رسولﷺ) وهو يصلی زعم ليطأ على رقبتەقال فما فجئهم منه إلا وهو ينكص على عقبيه ويتقي بيديه قال فقيل لە ما لك فقال إن بيْني وبيْنه لخندقا من نار وهولا وأجنوأجنحة..)#رواەمسلم📚

واتە سوێند بە(#اللات #والعزى) ئەگەر بیبینم ملی دەخەمە ژێر قاچەکانم یادەم وچاوی دەخەمەسەر ئەو خۆڵە پاشان گویی لەو کاتەدا(#رسولﷺ) هات دەستی کرد بە نوێژ لەپاڵ(#کعبە) ئینجا ئەویش ڕۆیشت بەحساب قاچ بخاتەسەر ملی کەنزیک بویە خەڵکەکە بینیان بە هەناسە بڕکێ وەک کەسێک لێی بدات ئەویش بەرگری لەخۆی بکات بەرەو دوا وە ڕادەکات بینیان ڕەنگی تێک چوە لەترسا گوتیان ئەوە چیتە گوتی لەبەینی من و (#محمدﷺ)ـدا خەندقێکی گەورە هەبو  باڵەکانی کردبوە پەلاماریدام..📚

(#رسولﷺ)دەفەرموێت(لو دنا مني لاختطفته الملائكة عضوا عضوا)📚

واتە ئەگەر نزیکم بکەوتایە (#ملائکە)فریشتە ئەندامەکانی لەشیان  پارچەپارچەیان دەکرد📚

پاشان(#اللەتعالی)ئەم(#آية)ــتانەی (#سورة)ــی (#العلق)ـی دابەزاند کە دەفەرمون(#كلا إن الإنسان ليطغى(٦) #أن رأىه استغنى(٧) #إن إلى ربك الرجعى(٨) #أرءيت الذي ينهى(٩) #عبدا إذا صلى(١٠) #أرءيت إن كان على الْهدى(١١) #أو أمر بالتقوى(١٢) #أرءيت إن كذب وتولى(١٣)...📚

واتە نه‌خێر (#اللە تعالی)له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موونیعمەت و ڕێزی کەداوێتی بەمرۆڤ) لەبریتی سوپاس گوزاری کەچی خه‌ڵکی سه‌رکه‌شی ده‌که‌ن یاخی ده‌بن و(#ظلم)ستەم ده‌که‌ن..چونکە کاتێک (#مرۆڤ)کە بینی كە دەوڵەمەند بووە..ئیتر وائەزانێت ڕزگاری بوە بۆیە بیری لای مردن نامێ (بەڵام  بێ گومان هەمودەبێت بمرن) سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه هه‌ر بۆ لای (#اللە)یەو لێپرسینەوە لەگەڵ هەمو ئەو سه‌ر که‌ش و یاخی بوانەش دەکات....(بۆیە دەپرسێت) ئایا بینیت ئەو کەسەی مەبەستی (#ابوجهل)ــەکە ڕێگیری ئەکات ..لەبەندەیەک کە(محمدﷺ) کاتێک نوێژدەکات لەپاڵ (#کعبە).. ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی قه‌ده‌غه‌ی لێده‌کرێت له‌سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت و چاکه بێت!!..یان فەرمانی بکردایە (#تقوی) بەپارێزکاریی ولە(#اللە) ترسان باشتر نەبوو..ئاخر کابرای بێ دین تۆ کە به‌رنامه‌ی (#اللە) به‌درۆ بزانێت و پشتی تێ بکات دژایەتی و ڕێگری باوەڕداران بکیت..
ئایا نەت زانیووه که (#اللە) ده‌یبینێت و ئاگای (له گوفتارو کرداریه‌تی)...!؟ئیتر چۆن توشی سزات ناکات!!؟؟ 📚٨

#لێرەدا ئێمەش ڕودەکەینە هەمو ئەو کافرو بێدین و علمانی وملحیدانە کەڕێگری لەموسوڵمانان دەکەن لەپەرستشو عیبدەتو گوتنی حەقو دەیان کوژن و دەیان خەنە زندان دەریان دەکەن لەوڵاتی خۆیان لەسەردین لێ یان دەدەن دڵنیابن هەڕەشەی سەختی (#اللەمتعال)ــتان لەسەر ئەگەر تۆبەنەکەن هەر بەو ناوچاونتان کە بیری پێ دەکەنەوە هەرچی ئەفکاری دورلەدین بێ فەڕو قێزەوەنە پێی وەردەگرن هەربەو ناوچاوانەتان ڕادەکیشرێن بۆناو ئاگری دۆزەخی هەتاهەتای☝️


#اللەتعالی تەواوی موسوڵمانانی دونیالە لەشەری کافراون مشریکان و عەلمانی بێ دینەکان بمان پارێزێت..اللهم آمين☝️

.نامــق إمــامــي📝

٢٥/#رمـضــان/١٤٤٣🌙
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

ئەوەی لەم ڤیدیۆ دەیبینن هیچتان گومانتان نیەکە(#کفر)ـەو(#ظلم)ـەبەڵام ئایادەزانن ئەوەی کەپشتگیری ئەمانەدەکات بەپێشەواو(#ولی امری)وسەرۆکيان دەزانێت دوعایان بۆدەکات  بەمردارەوە بوکانیان دەڵێت شەهید بەناو دکتۆر و مامۆستای سەرمنبەرەکانن.!؟کەخۆیان گومڕان خەریکی گومڕاکردنی ئێوەشن بێ ئەوەی بزانن کە (#اللە تعالی)دەفەرموێت👇

لايتخذ المؤمنون الكافرين أولياء من دون المؤمنين ومن يفعل ذلك فليس من الله في شيء)آل عمران/٢٨📚

واتەباوەڕ دارنابێت کافران بکه‌نه پشت وڕێنیشان دەرویاوەری خۆیان له‌جێی ئیمانداران ئه‌وه‌ی کاری وا بکات هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی بەئیمانەوەنامێنێت. لە(آية)ـتێکیتردا(#فإنەمنهم)واتەلەگەڵ بێباوڕانەبۆیەلای(#اللە)هیچی بۆنیە جگەلە(عذاب)ـي دۆزەخ📚

دایارەمەبەستی ئەوانەیەخۆیان بون بەکلک بۆطاغوتان نەک وەک ئەم گەنجەکەبەزۆر پێی دەڵێن ئەبێت بڵێی دروستکاروخواو پێغەمبەرو و نوێژم(#بشار)ـی(#طاغوته)ئەویش لەترسی گیانی خۆی وادەڵێت ئەمەش مادەم بەزۆرە(#کافر)نابێت.واللەاعلم

#اللەتعالی لەشەڕی طاغوت وگومڕاوکاران بمان پارێزێت..اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٢٧/#شوال/١٤٤٤🌙
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

(#الله_تعالى)ئەفەرموێت(واعتصموا بحبل اللەجميعا ولا تفرقوا..)#آل_عمرا١٠٣📚

واتەهه‌موتان بەتوندی ده‌ست بگرن بەو ئاینی (#اللەتعالی)وه‌و په‌رت و بڵاو مه‌بن..📚

کەواتەبۆ ئەوەی سەربەرزی دین و دونیا بین پێویستە بێ جیاوازی قەومو ڕەگەزو نەتەوە دەست بەدینەوە بگرین سەری بخەین بۆ ئەوەی (#اللەمتعال)سەرمان بخاتەوەک خۆی دەفەرموێت👇

ياأيها الذين آمنوا إن تنصروا الله ينصركم..)#محمد٧📚

ئەی ئەوکەسانەی باوەڕتان هێناوە ئەگەر ئێوەدینی (#اللە)سەربخەن(#اللەتعال)ـیش ئێوەسەردەخات..📚


ئەم سەرکردانەوە لەگەڵ تێبیمان لەسەر بیرو باوەڕیان بەڵام بەدڵ سۆزانە کاریان بۆسەرخستنی دین کرد بۆیەتائێستاش ناویان هەیە👇

أنا عبدالرحمن الداخل من العرب👳🏼‍♂
أنا صلاح الدين الأيوبي من الأكراد👳🏻‍♂
أنا يوسف بن تاشفين من البربر👳🏻‍♂
أنا سليمان القانوني من الأتراك👳‍♂

كلنا عملنامن أجل الإسلام ورفع رأيته وليس من أجل رفع عرقنا👳‍♂

هەمومان تێکۆشیان بۆبەرزکردنەوەی ئاڵای ئیسلام نەک سەرخستنی قەومونەتەوە☝️


#اللە_تعالی  برایەتی بخاتەنێوانمان سەرمان بخات بەسەردوژمنەکانماندا..#اللهم_أمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

٢٢/#صفر_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک لەوانە کە بدعەو داهێنراو دەهێنە ناودینەوە فەرمودەکەی(#جابر_بن_عبداللە #رضي_اللەعنه)دەکەن بەبەڵگە بەڵام وەک خیانەت بێت یا نەزانین هۆکارەکەی باس ناکەن چونکە ئەگەر هۆکاری فەرمودەکە باس بکەن  دەر دەکەوێت کە مەبەستی پێ بدعەوداهێنراو نیە بۆیە ئێمە پێمان خۆش بو ئەوڕاستیە ڕون بکەینەوە بۆ ئەوەی کەس توشی  بدعەو گومڕای نەبێت بەلاڕێدا نەبرێت ئێستا بازانین فەرمودەکە چۆنەو چی دەفەرموێت 👇

لە(#جابر_بن_عبدالله_رضي_الله_عنه) بۆمان دەگێڕنەوە جارێک لە بەرە بەیاند (#اصحاب_رضي اللە_عنهم)لە خزمەتی (#رسولﷺ) دانیشت بون کۆمەڵكی لە هۆزی(#مضر)هاتنەخزمەتی پۆشاک و بەرگێکی زۆر کۆنیان لەبەردابو هەرئەوەندەبو کە عەورەتیان داپۆشرا بوو شمشێرەکەنیان کردبوە ملیان واتە خۆیان ئامادەکردبوو لەخزمەتیدا بڕۆن بۆ جیهاد(#رسولﷺ)کاتێک ئەوانەی بینی بەو پۆشاکەوە
ڕەنگ و ڕووی گۆڕا زۆر بێ تاقەت بوو چونکە دیار بوو زۆر پێویستیان بە یارمەتی بوو ئەوانیش لە هۆزی(#مضر)بوون کەلە ڕێزدارترین هۆزەکانى عەرەبە بۆیە ڕۆیشتەوە ماڵەوە پاشان گەڕایەوە وفەرمانیکرد بە(#بیلال)بانگ بدات وقامەت بکات و پێشنوێژی بۆ کردن و وتاری بۆ خەڵکی دا وسوپاس وستایشی(#اللە)ـی کرد هەروەک عادەتی هەمیشەی خۆی وئەم (#آية) خوێندنەوە👇

(ياأيها الناس اتقوا ربكم الذي خلقكم من نفس واحدة وخلق منها زوجها وبث منهما رجالا كثيرا ونساء واتقوا الله الذي تساءلون به والأرحام إن اللَّه كان عليكم رقيبا) #سورة_النساء١📚

واتەئه‌ی خه‌ڵکینه خۆتان بپارێزێن له خه‌شم و توڕەبونی ئەو په‌روه‌ردگاره‌ی که ئێوه‌ی له یەک نه‌فس دروست کردووه‌ هه‌ر له‌و نه‌فسه‌ش هاوسه‌ره‌که‌ی به‌دی هێناو له‌و دووانه پیاوان و ژنانی زۆری خستۆته‌وه هه‌روه‌ها له‌و (#اللە)ـيه بترسن که بەناوی ئەوەوە داوا دەکەن له یه‌کتر  هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی خزمایه‌تي بپارێزن و(پته‌وی بکه‌ن)چونکه به‌ڕاستی (#اللە)زانایەو هه‌میشه چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه‌📚

دوای ئەوە ئەم(#آية)ـتەشی خوێندەوە (يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله ولتنظر نفس ما قدمت لغد...)#سورة_الحشر_١٨📚

واتەئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە  تەقواو پاڕێزکاریتان هەبێت لە(#الله)بترسن هەرکەسە باسەرنج بدات بزانێت چی پێش خۆی خستوە لە خێرو کارو کردەوەی چاکە بۆ قیامەت ودواڕۆژ خۆی 📚

پاشان دەستی کردبە ئامۆژگاریو ڕێنمونی خەڵکی  سەبارەت بەخێرکردن وبەخشین (گێڕەرەوەی فەرمودەكە دەفەرموێت) ئیتر هەرکەسەوبەپێی توانای خۆی بە دینار ودرهەم و پۆشاک ومشتێک لە گەنم ومشتێک لە خورما وتەنانەت بە لەتێک خورماش خێریان کرد وبەخشییان(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) زۆر سوور و بەپەلەبوون بۆ چاکە وخێرکردن کێبڕکێی یەکتریان دەکرد دەڕۆیشتن خێر وبەخشینیان لە ماڵەکانیانەوە دەهێنا👇

وپیاوێک هات وتورەکەیەکی هێنا ئەوەندە قورس بوو خەریک بوو نەتوانێت هەڵی بگرێت هێنای لەبەردەم(#رسولﷺ)داینا دوای ئەمە خەڵک بە فەردەو بە کۆماڵ خواردنی هێنا تاوای لێ هات دوو کۆمەڵی گەورە لە خواردن وپۆشاک  کۆکراوەیەوە لە ناو مزگەوتدا (#رسولﷺ) ئەوەی بینی زۆر گەشایەوە بەئەندازەیەک ڕووی دەدرەوشایەوە وەکو ئاڵتون یان مانگ چونکە دڵخۆش وئاسوودە بوو کاتێک بینی(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) پێشبڕکێ دەکەن بۆ یارمەتیدانی ئەم هەژارانە پاشان(#رسولﷺ)فەرمووی👇

من سن في الإسلام سنة حسنة فله أجرها وأجرمن عمل بها بعده من غير أن ينقص من أجورهم شيء ومن سن في الإسلام سنة سيئة كان عليه وِزرها ووزر من عمل بها من بعده من غير أن ينقص من أوزارهم شيء)#رواەمسلم📚

واتەهەرکەسێک(#سنة_حسنة)ڕێگایەکی چاکەکاری لە ئیسلامدا دابهێنێت ئەوا پاداشتی ئەو چاکەکارییە وئەوانەى دەست دەکەوێت کە لەئەوە فێر بون وەکو ئەو خێرو چاکەو کردەوەی چاک  دەکەن بە بێ ئەوەى هیچ پاداشتێک لە پاداشتەکانى ئەوان کەم بکات📚

زانایان دەفەرمون(#سنة_حسنة)ئەو کردەوە چاکانەیە کە لە بنەڕەتدا لە ئاینی ئیسلامدا بوونی هەیە ونەهی لێنەکراوە وکەسێک دێت دووبارە  ئەو کارە چاکانە زیندوو دەکاتەوە وەک ئەو پیاوەی کە هات ماڵێکی زۆری هێناو لەبەردەم(#رسولﷺ) دایناو خەڵکیش چاویان لەو کرد پاشان کە (#رسولﷺ) بینی و دڵێ پێی خۆش بو  فەرمودەکەی فەرموو..📚

کەواتە (#سنة_حسنة) ئەوەنیە شتێکی تازە بهێندرێتەناو دینەوە کە پێشتر بەڵگەی لەسەر نەبوبێت(#رسولﷺ)خۆی دەفەرموێت هەرکەسێک کردەوەیەک یان پەرستنێک دابهێنێت کە لەئاینی ئیسلامدا نەبیت ئەوا ڕەت دەکرێتەوە لێی وەناگیرێت...📚

لێرەدابۆمان دەرکەوێت کەئەم فەرمودەیە ئەگەر وەک خۆی سەیری هۆکارەکەی یان واتەکەی بکەین دەبینین هیچ(#تأويل)ـێکی (#باطل) هەڵناگرێت بەڵکو مەبەستێکی ڕونو ڕەوانی هەیە نەک بکرێتە بەڵگەبۆ بەشەرعی دانانی داهێنراو بدعەکان جائەوەیدەی کات بەبەڵگە یا نازانێت یا خیانەت دەکات...(#والله_اعلم)☝️

(#اللە_تعالی)لەگومڕابون پارێزێت..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٣_ربيع_الاول_١٤٤٥🌙
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان هەموکاتو سەردەمێک بۆسەرخستنی دینی ئیسلام تەنها پێویستە بگەڕێنەوە بۆ قورئان فەرمودە بزانین بەچی وە چۆن فەرمانمان پێ دەکەن ...زۆر بەکورتی با بڕۆینە خزمەت ئەو(#آية)ـتە👇

(#اللەتعالی)ئەفەرموێت(وأعدوا لهم ما استطعتم من قوة ومن رباط الخيل ترهبون به عدو اللە وعدوكم .....)#سورة_الانفال٦٠📚

واتە هه‌رچی له تواناتاندا هه‌یه بۆ به‌هێزکردنی مجاهیدو یا سوپای ئیسلام بیخه‌نەکارو ئاماده‌یی بکه‌ن لەهێزی ئاسمانی و ده‌ریایی و وشکانی و له ئاماده‌کردنی هه‌موو جۆره ئامێرێ و ئامرازو چەکێک وهەموجۆرە ئامێرێکی گواستنه‌وه‌ که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن تا دوژمنانی (#اللەمتعال)دوژمنانی خۆتانی پێ چاوترسێن بکه‌ن با که‌سانی تریش جگه له‌م دوژمنانه‌ی ئێستاشتانی پێی چاوترسێن ببن ....📚

کەواتە با ئەگەر بەدوعایەکیش بێت خۆمان بۆسەرخستنی دین ئامادەبکەین☝️


داوا كارم(#اللە تعالی) بە هێزمان بکات بۆ سەرخستنی دینەکەی چاوترساندی دوژمنی دین و دونیامان...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢٤_ربیع_الاول_١٤٤٥🌙
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

کاتێک قورەیش دژی(#رسولﷺ) وەسیانەوەشەڕیان لەگەڵداکرد(#اللە_تعالی) فەرموی👇

(أكفاركم خیرمن أولـٰإكم أم لكم براۤءةفی الزبر*أم یقولون نحن جمیع منتصر*سیهزم الجمع ویولون الدبر*بل الساعةموعدهم والساعةأدهاوأمر)#القمر_٤٣تا٤٦📚

واتەئەی(محمدﷺ)پێیان بڵێ ئایاکافره‌کانی ئێوه ئازاترو چاکترن له‌ ئه‌وانه‌ی که‌له‌ناومان بردن؟وەک قەومی(نوح وصالح ولوط وموسى..(#عليهم السلام)کەبێ فەرمانیان کردودژایاتی پێغەمبەرەکانیان کرد لەناو مان بردن یان ئایابەڵێنی سەرکەوتنتان پێ دراوە له‌نامه‌ئاسمانیه‌کاندا که‌تووشی ئەو شکستە نابن که‌باسکراون؟یان ده‌ڵێن ئێمه بەهێزو و سه‌رکه‌وتووین و شکست ناهێنین دڵنیابن لەئایینده‌یه‌کی نزیکدا له‌شکرو کۆمه‌ڵیان شکست ده‌هێنێت وهه‌ڵدێن(وەک به‌دردا ئه‌و مژده‌یه هاته‌دی)
جگه‌له‌وه‌ش قیامه‌ت هات لێ پرسینه‌وه‌یانه‌ رۆژێکی زۆر سه‌ختترو تاڵ تره‌بۆیان📚


ئێستاش ئەم گەنجانە هەمان شت بیری یهود دەخەنەوە با ئێمەش بەدوعایەکیش بێت داوا بکەین(#اللەتعالی)سەریان بخات بەسەر یهودی داگیرکەر دوژمنی دینو دونیامان..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢٥_ربیع_الاول_١٤٤٥🌙