کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
232 subscribers
472 photos
825 videos
95 files
160 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم اللە الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة اللە وبركاته

زۆرێک دەپرسن ئایا بەڕۆژو بون لەڕۆژی (#تاسوعاء و #عاشوراء)واتە(٩ و ١٠)ـی(#محرم) پەیوەندی بەشەهیدی بونی(#إمام حسين رضي اللەعنهما) هەیە کە شیعەبەحسابی خۆیان زۆر گرنگی پێدەدەن..!!؟؟👇

لەوەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێن نەخێر هیچ پەیوەندی بەشیعەوە نیە بەڵکو ئەوان  زۆربەیان هەر بەڕۆژو نابن شیعەکان لە مانگی محرم هەر خەریکی خواردن خواردنەوەن لەزۆربەی مزگەوتەکانیان تا چل ڕۆژ خواردنو خواردنەوەو شیوەنی درۆینە دەگێڕن بەدڵنیایەوە خواردن و خواردنەوە لەگەڵ بەڕۆژو بون جیاوازی زۆرە بۆیە پەیوەندی بەوانەوە نیە بەڵکو ڕۆژگرتن لە دەی(محرم)چەندها ساڵ پێش شەهید بونی(#امام حسین رضي اللەعنهما) سونەت بوە جا  بۆ بەرچاوڕونی زیاتر بابڕۆینەخزمەتی ئەوفەرمودانە👇

بەڕێزان سەرتا ئەوە بزانین کە مانگی(#محرم) لای(#اللە متعال)و(#رسولﷺ) تایبەت مەندیەکی خۆی هەیە بەتایبەت ڕۆژی (١٠/#محرم)وەک لەم فەرمودەدا هاتوە👇

(#ابن عباس رضي الله عنهما)دەفەرموێت(ما رأيت النبي ﷺ يتحرى صيام يوم فضله على غيره إلا هذا اليوم يوم عاشوراء وهذا الشهر يعني شهر رمضان)#رواەالبخاری📚

واتە نەم بینیوەکە(#رسولﷺ)فەضل و  پاداشیی هیچ ڕۆژێکی بەئەندازەی ڕۆژی(١٠/#محرم)وە مانگی(#رمضان)ــی بەگەورە دانابێت و گرنگی پێدابێت ..واتە هیچ ڕۆژێکی بەئەندازەی بەڕۆژو بونی(١٠/#محرم)وە مانگی(#رمضان)ـي پێ گرنگترو گەورەتر نەبوە بۆیە(#یتحری)واتە(#كان شديد الاهتمام)واتە زۆر گرنگی پێدان بە ڕۆژو گرتنی سونەت لەم ڕۆژەدا👇

یەکێک لەگرنگیەکانی ئەم ڕۆژە ئەوەیە کەڕۆژی سەرکەوتنی(#موسی علیە السلام)بەسەر فرعەوندا وەک لەم  فەرمودەدا هاتوە👇

(#عبد الله بن عباس رضي الله عنهما)دەفەرموێت (قدم النبيﷺ المدينة فرأى اليهود تصوم يوم عاشوراء فقال ما هذا قالوا هذا يوم صالح هذا يوم نجى اللە بني  إسرائيل من عدوهم فصامه موسى قال فأنا أحق بموسى منكم فصامه وأمر بصيامه)#رواە البخاری📚

واتە(#رسولﷺ)هاتە(#مدینە)و بینی یهودیەکان واتە جولەکەکانی(#مدینە)بەڕۆژو دەبن لەڕۆژی (١٠/#محرم) ئەویش فەرموی ئەوە چیەئەم ڕۆژە ئەوانیش گوتیان ئەمەڕۆژێکی چاکە ڕۆژی سەرکەوتنی(#موسی علیه السلام)ـە بەسەر فرعەوندا ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە(#اللە)نەوەکانی ئیسرائیلی نەجاتدا لەدەستی فرعەون(#موسی علیه السلام) لەم ڕۆژەدا بەڕۆژو بوە ئەویش فەرموی من ئەحەق ترو لەپێشترم لەئێوە بۆ(#موسی علیەالسلام)بۆیە بەڕۆژو بو فەرمانیشی بەڕۆژو گرتن کرد ئێمەش بەڕۆژو بوین 👇

  لەگێڕانەوەیەکی تردا(فإذا كان العام المقبل إن شاء الله صمنا اليوم التاسع)#رواەمسلم📚

واتە بەهاتنی ساڵێ یاخود ئەگەرمام ساڵی ئایندە(٩/#محرم)میش بەڕۆژو دەبین(#إن شاءالله) ئەمەش دیارە بۆ موخالەفەکردنی گاور جولکەوکەکان بوە👇

وە هەروەها لەبارەی پاداشتی بەڕۆژو بون لە(١٠/#محرم)(#أبي قتادة الحارث بن ربعي رضي اللەعنه) بۆ دەگێڕیتەو دەفەرموێت(#رسولﷺ) فەرموی(وصيام يوم عاشوراء أحتسب على اللە أن يكفر السنة التي قبله)#رواەمسلم📚

واتە بەڕۆژو بونی(١٠/#محرم)ئومێدم وایە واحسابی لەسەردەکەم  کە ببێتە کەفارەتو سڕینەوەی گوناهو تاوانی ساڵی پێشتر 📚

تیبینی:(#رسولﷺ) نایەوێت لەعیبادە تیشدا وەک کافرو مشریک و یهودیەکان بێت کەچی زۆر  بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا بەناو موسوڵمان بۆ دەست خۆشیور ڕاضي کردنیان  واز لەدین دەهێنن و بست بەبست شوێن گاورو جولکەو کافرو مشریک و علمانی ملحید کەوتوە بەناوی پێکەوە ژیان، بون  بەکۆیلەیان و ئەوانیش نەکەهەرحسابیان بۆناکەن  بەڵکو هەر ڕۆژەو بەجۆرەێک لەدینەکەیان دادەتاشن تا لەبێ دینیەوە سەر دەر دەکەن... #اللەبمان پارێزێت👇

کەواتە بەم بەڵگانە بۆمان دەرکەوت کەبەڕۆژو بونی(٩ـ و ـ١٠/#محرم) یاخود(١٠و١١/#محرم)  بۆکەسێک کەنەیتوانی نۆ بەڕۆژو بێت سونەتەو وەدەبێتە کەفارەتی تاوانی ساڵێک وە تایبەتیش نیە بەهیچ کافرو مشریکێکەوە☝️

جا باوەک (#رسولﷺ) گرنگیەیکی تەواو بەڕۆژو  بدەیەن بە ئیمان و باوەڕو یەقینێکی تەواو خۆمانی بۆ ئامادەبکەین ئەوانەمان کە دەتوانین با(٩و١٠/#محرم) بگرین باشترە واسونەتە وەئەگەر نەمانتوانی نۆ بەڕۆژو بین با(١٠و ١١/#محرم)بەڕۆژو بین ئەوەشی کە ناتوانێت لەبەرگەرماو کارو کاسبی و ناڕەحەتی دەتوانێت تەنها(١٠/#محرم) بگرێت بۆ ئەوەی لەو پاداشتە بێ بەش نەبێت.. #واللەاعلم☝️

داواکارم (#اللەتعالی)بیکاتە کەفارەتی تاوانەکانمان و ئێمەیش سەر بخات بەسەر فیرعەونەکانی ئەم سەردەمەداوەک چۆن لەم ڕۆژەدا(#موسی علیه السلام)ـی سەرخست بەسەر فرعەوندا...#اللهم آمين☝️

.نامق إمامي 📝

٨/#محرم/١٤٤٥🌙


🕋🌴🌴🌴🌴🌴🌴🌴🕌
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
کام لەو دوو نوێژانەیە کە لە هەر ڕکاعتێکدا دو جار ڕکوع دەبرێت ....؟؟
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر وەڵامی ئەو پرسیارە دەڕۆینە خزمەت ئەو فەرمویە👇

لە(#ابن_عباس_رضي_الله_عنهما) ئەفەرموێت (انخسفت الشمس على عهد النبي ﷺفصلى فقام قياما طويلا نحوا من قراءة سورة البقرة ثم ركع ركوعا طويلا ثم رفع فقام قياما طويلا وهو دون القيام الأول ثم ركع ركوعا طويلا وهو دون الركوع الأول ثم سجد ثم قام قياما طويلا وهو دون القيام الأول ثم ركع ركوعا طويلا وهو دون الركوع الأول ثم رفع فقام قياما وهو دون القيام الأول ثم ركع ركوعا طويلا وهو دون الركوع الأول ثم رفع رأسه ثم سجد ثم انصرف وقد تجلت الشمس فخطب الناس)#متفق_عليه📚

واتەلەسەر دەمی(#رسولﷺ) خۆر گیران ڕویدا (#رسولﷺ) نوێژی(خۆر گیرانی بۆ کردین)نوێژێکی دور درێژ لەرکعاتی یەکەمدا ئەوەندە مایەوە وەک ئەوە وابو(#سورة_البقرة)بخوێنێت پاشان(#ڕوکوع)ــی برد زۆر مایەوە پاشان هەستایەوە دەستی کرد بە(#قراءة) دوبارە زۆر مایەوە بێ ئەوەی پێشتر ئینجا دوبارە(#ڕکوع)ـی بردوە زۆر مایەوە پاشان هاستایەوە ڕۆیشتە(#سجد)ـەزۆر مایەوەپاشان واتە وەک نوێژی ئاسای دو (#سجد)ـەی برد بەڵا دور درێژ پاشان هاستایەوە بەهەمان شێوەی ڕکاعاتی یەکەم(#قراءة)ـتێکی درێژی خوێند پاشان(#رکوع)ــی برد وەک یەکەم جار زۆر مایەوە پاشان هەستایەوە دەستیکرد بە(#قراءة)ـتێکی درێژ پاشان (#رکوع)ــی ی برد زۆر مایەوە پاشان ڕۆیشتە(#سجد)ـەئیتر سلامی دایەوە لەنوێژ دەرچو کە خۆر دەر کەوت هستا وتارێکی دا📚


نوێژی مانگ گیرانیش بەهەمان شێوە دەکرێت کەواتە لێرەدا بۆمان دەرکەوت ئەو دونوێژەی کە لەهەر ڕکاعاتێکدا دوو جار ڕکوع دەبرێت نوێژی خۆر گیران و مانگ گیرانە....#واللەاعلم☝️

(#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمان بکات خۆمان کاری پێ بکەین نیەتمان خالص بكات ڕونی کەینەوە....#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٢_رجب_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

(#الله_تعالى)ئەفەرمویت(نبئ عبادي أني أنا الغفورالرحيم(٤٩)وأن عذابي هو العذاب الأليم(٥٠)#سورةالحجر📚

واتەئه‌ی(#محمدﷺ)هه‌واڵ بده به به‌نده‌کانم کەهه‌ر من بەڕاستی لێبوورده‌ی میهره‌بانم(بۆ باوه‌ڕ داران(*)بێگومان سزاو تۆڵه‌ی منیش ئازارێکی زۆر بەئێشه بۆ بێ کافرەباوه‌ڕو📚

دەگێڕنەوە(#امام_النووی_رحمه_الله) جارێک دەرسی دەگوتوە بەتە لەبەکانی کەگیشتە ئەم(#آية)ـتەدەستی کرد بەگریان تەلەبەکانی گوتیان بۆ گریای قوربان ئەویش فەرموی سەیرکەن(#اللە)کاتێک باسی (#الرحمةوالمغفرة) دەکات دەیداتە پاڵ خۆی دەفەرموێت (#أني_أنا_الغفور_الرحيم)واتە من لێخۆش بو میهرەبانم بەڵام کایێک باسی(#العذاب)دەکات دەی دەتا پاڵ دەسەڵات و قودرەتی  دەفەرموێت (#وأن_عذابي_هو_العذاب_الأليم)
واتەسزاو تۆڵه‌شم ئازارێکی زۆر به ئێشه
لێرا ئەفەرموێت(#إني)نافەرموێت(#إني_انا)بیری وتەیەکی(#ابن_عباس_رضي_الله_عنهما) کەوتەدەکەدەفەوموێت(#اللە)لەقیامەتدا ئەوەندە رەحمەتی زۆرە(#شیطان)ـیش واگوماندەکات کەلێیخۆشدەبێت📚

(#اللەتعالی)لە(#الرحمةوالمغفرة)تي مەحرومان نەکات..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٢٢_شوال_١٤٤٥🌙