میزان - کـوردستان
1.7K subscribers
199 photos
163 videos
68 files
880 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
📖 #پەرتووک

🔵کاریگەریی ئافرەتان لە سەر زمانی زگماکی

🔻بەشی دووەم


«گوارەكەت ئەڵقە بە گوێ‌بوونە، كەلەبچەی مەچەكت بازنەیە
تۆق و زەنجیر لە ملتدا وەكوو ملوانكەیە، كۆت، پاوانە.»
"ئەمین گەدیگلان"

یان هێندێ لە ئافرەتان هەستی ئیمان بەخۆبوون و ورەیان ڕووخاوە و خۆیان لە میللەتانی دیكە بە كەمتر دەزانن، كوێرانە و لەخۆڕا شەیدای فەرهەنگی بێگانە دەبن و فەرهەنگی دەوڵەمەند و پاقژ و زمانی ڕەسەنی خۆیان بەلاوە سووكە. (لێرەدا باس لەسەر ئافرەتانە دەنا ئەو پەتایە لەنێو پیاواندا باوترە) وشەی دایە و پوورێ و مامە و باوە و خاڵە كە لەباری مۆسیقایی و جوانی‌ناسی و ڕەسەنییەوە ئەو هەمووە جوانە، بە وشەی مەمان و عەممە و خالە و عەموو و ئاغا و دایی دەگۆڕنەوە. ئایا كاتی ئەوە نەهاتووە ئافرەتانی هێژا بەخۆیاندا بێنەوە و هەست‌ بە گەورەیی و مەقامی شایانی خۆیان بكەن و لەوە زیاتر خۆیان بە كاڵا و ئامڕازی دەستی پیاوان نەزانن و پێیان وانەبێ مڵكی پیاوانن و هەردەبێ مل‌كەچ و گوێ‌لەمست بن؟ با لانیكەم خۆیان، وەك مرۆڤ و خاوەنی ماف و ئازادی چاو لە خۆیان بكەن.
ئەگەر ژنان و كچانمان تێكەڵ زانست و خوێندنەوە بن و هەست بە گەورەیی خۆیان بكەن دڵنیام كۆمەڵگاكەمان نەك لەباری فەرهەنگ و داب و نەریتەوە، لە هەموو بارێكەوە گەشە دەكا و دەبینە خاوەنی كۆمەڵگایەكی ڕەسەن و پێشكەوتوو. ڕادەی جینایەت و بێ‌بەندوباریی لاوان و موعتادبوونیش دێتە خوارێ و تەنانەت زاناییی ئافرەتان دەبێتە هۆی ڕیشەكێش‌كردنیشیان. ئافرەتان ئەگەر زانا بن و ئاسۆی بیر و ئەندێشەیان ڕووناك بێ، پەنا بۆ خۆكوشتن و خۆسووتاندن نابەن و بە چەكی بیر و باوەڕ و زانایی دژ بەوكارە ڕادەپەڕن كە بۆتە هۆی هیوابڕاوییان.
لەكۆتاییدا دەڵێم ئافرەت هەقی خۆیەتی شانازی بە خۆیەوە بكا، چونكە دایكە و دەبێتە دایك. دایكیش سەرچاوەی ژیانە و زمانیش لە ئاسۆی زانایی و ڕووناكبیریی دایكەوە گەشە دەكا. جارێكی دیكە دەیڵێمەوە: پێناسەی هەر نەتەوەیەك زمانەكەیەتی و سەرچاوەی ئەو زمانەش ئافرەتە. دوا وتەشم ئەوەیە، خۆزگە ئەم‌ قسانەی من ژنێك بینووسیبایە و من ناچار نەبوایەم جەوری ئەوان بكێشم.

«تاكوو ژن زیزە لە ژینی شادی،
هەڵینەمژیوە شنەی ئازادی
ئەم‌ دڵەم هەردەبێ لانەی دەرد بێ
بیر و شێعرم دژی ڕەنگی زەرد بێ
ئەو دەمە دێتە دی تاسە و كاوم
ژن بە ئازادی ببینێ چاوم.»


✍️ "ئەمین گەردیگلانی"



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Puxtey_Renus_Diyako_2021_09_25.pdf
555.8 KB
📖 #پەرتووک

🔴پوختەی ڕێنووسی زمانی کوردی سۆرانی

🔵باشترین pdf بۆ چارە سەرکردنی هەڵە ڕێنووسیەکانمان

✍️بەڕێز دیاکۆ هاشمی


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
من و خۆشەویستی عەدنان کەریم.pdf
32.4 KB
🔴 #پەرتووک


🔵لەم کورتە نووسینەی خوارەوەدا لە ژێر ناوی « من و خۆشەویستی عەدنان کەریم» حیسامەدین خاکپوور ، ھۆکارەکانی خۆشەویستی خۆی بۆ عەدنان کەریم دەنووسێتەوە و دەبێژێت چی لە دەنگی عەدنان کەریم دایە کە گیانبەخش و ڕۆحبزوێنی جەستەی کۆڵەواری مرۆڤی کوردە و لەم تاریکستانی بنبڕکردنەوەی جوانی ناسی کوردی گەشە بە ڕۆحی مرۆڤ دەدات. لەم نووسراوەدا جیا لە لایەنە بەرزەکانی ھونەری عەدنان کەریم، ڕەخنەیەکیش بە ناو سیاسەت سڕینەوە لە ھونەر، ڕووبەڕووی ھونەری عەدنان کەریم دەکرێتەوە.


🔵عەدنان کەریم بۆ من بەدیل و جێگرەوەی زۆر بە بایەخی کەسانێکی وەکوو شەجەریانە کە لە پرۆسەیەکی سیاسیدا هاتوون بوونەتەوە میوانی خۆخوێنی سفرەی جوانی‌ناسی کوردی و هاوردەی ئەوان بۆ ئەم سفرە پڕ لە غوربەت و نامۆییە،بەپەلەکردنی پرۆسەی تەفریسی ڕۆحی جوانی‌ناسی کوردییە.


حیسامەدین خاکپوور


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔴 #پەرتووک

🔵زمان چییە ...؟

هەموومان دەزانین زمان لە ناو ئێمەی کورددا بە دوو مانا دێت , یەکەمیان بۆ ئەو پارچە گۆشتە پتەوەی لە ناو دەمدایە , دووەمیان بۆ ئەو قسەکردن و ئاخاوتنەی کە لە نێوان خەڵکدا هەیەو لەو ڕێیەوە لە یەکتر تێدەگەن , زمانیش هەر زمانێک بێت , بەشێک لە شارستانییەتی میللەت و لێی جیاناکرێتەوە.
بگرە وەکو شارستانییەتیش وایە , بە پێی کەڵەکەبوونی بەری هەموو دەستکەوت و سەر کەوتنێکی مەزن , کە ئەو میلەتە بە تاقیکردنەوەیەکی دوور و درێژ بەدەستیهێناوە .
لە ڕووی سەرەتای پەیدابوونی زمانەوە زاناکان بیرو بۆ چوونی جیاوازیان هەیە و دەبن بە چەند دەستەیەکەوە بەم شێوەی لە خوارەوە هاتووە :

1️⃣ دەستەی یەکەم : سەر چاوەی زمان بۆ توانای پەروەردگار دەگێڕنەوە و دەڵێن : زمان لە ڕێی دەقی دینی بە مرۆڤەکان گەیشتووە , لەم بارەوە وتوویانە : (لە کتێبی پیرۆزی تەوڕات ـــ ئەصحاحی دووهەم ــ سفری تەکوین ) دا هاتووە , خودای گەورە ناوی هەموو گیاندارەکانی فێری ( حەزرەتی ئادەم ) کردووە و ئەویش هەریەکە بە ناوی خۆیانەوە ناوی بۆ داناون , لە قورئانی پیرۆزیشدا هەمان ئەم دیدە دووبارە کراوەتەوە , هەر بۆ نموونە لە سوورەتی ( البقرە ) دا هاتووە : ( و علم ادم الاسما کلها )
هەر لەم بوارەدا فیلەسووفی یۆنانی ( هیراقلیتس ) هەر چەندە باوەڕی بە خوایەکی تاک و تەنیا نەبووە , بەڵام وتوویەتی : ( پەیدابوونی زمان لە مێهرەبانی خواوەندەکانەوەیە )

2️⃣ دەستەی دووهەم : پێیان وایە پەیدابوونی زمان شتێکی سروشتی و غەریزییە لە مرۆڤدا , کە بووە بە هۆی ئەوەی ناو بۆ شت دابنێت و زمان درووست بکات , لە ڕابەرانی ئەم دیدە بۆ سەرهەڵدان و پەیدابوونی زمان هەر یەک لە زانای ئەڵەمانی ( ماکس میلەر ) و مێژوونووسی فەڕەنسی ( ڕینان ) بوون.

3️⃣ دەستەی سێهەم : وتوویانە پەیدابوونی زمان لە ئەنجامی چاولێک گەرییەوە بووە , ئەوش بە لاساییکردنەوەی ئەو دەنگانەی کە لە ناو سرووشتدا هەن , وەک ( خوڕە و هاژەی چەم و کانیاو , گڤەی با , چرپەی دارستان , دەنگی جۆرەها گیاندار و مەلی جۆراوجۆر ... ) گویا لە لاساییکردنەوەی مروڤ بۆ ئەم دەنگانە سەرەتاکانی زمان پەیدابوون .

4️⃣ دەستەی چوارهەم : ئەم دەستەیە وای بۆ چوون گویا پەیدابوونی زمان شتێکی ( زاراوەیی ) یە , بەوەی پاش ئەوەی ژیری مرۆڤ کەمێک باڵای کردووە , کاتێک دوو کەس , یان زیاتر پێکەوەبوون و گیاندارێک یان , شتێکیان بەر چاوکەوتووە , هێمایان بۆ کردووە و دەست بەجێ ناوێکیان بۆ داناوە , کە جارێکی تر پێویستیان بەو شتە بووە ناوەکەیان وتووەتەوە و ئیتر بەم شێوەیە سەرەتاکانی زمان سەریان هەڵداوە .


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
داگیربوون.pdf
910.2 KB
🔵 #پەرتووک

🔹ناڕێکییەکانی داگیربوون

✍️نووسەر: ژیرۆ زاگرۆس


🔴کتێبی "
ناڕێکییەکانی داگیربوون" یەکێک لە هەرە کتێبە بەنرخەکانە کە وەبەرچاومان کەوتووە،وەکوو پێشنیار بۆ هەموو ئەندامانی ئازیز و خەڵکی کورد پێشنیار ئەدەین خۆتان بێبەش مەکەن لە خوێندنەوەی ئەم کتێبە بەنرخە.

🌹وەکوو دەستەی بەڕیوبەرایەتی"میزان" ئارەزوی سەلامەتی و سەربەرزیمان هەیە بۆ ئەم نووسەرە بەڕێزە،لە هەر کوێ هەن پایەدار و خامەیان ڕەنگین.



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵 فـرەڕەنگی کۆمـەڵگای کـوردی، دەرفـەت یان هەڕەشـە؟


📖 #پەرتووک


🔻ئەگەر تۆزێ بەرز ببینەوە و لەسەرەوەڕا لە کوردستان بڕوانین، بەبێ هیچ زەحمەت و ماندووبوونێک فرەچەشنی و ڕەنگاڵەیی لەم وڵاتە، بەڕاشکاوی دیمەنی خۆی دەنوێنێ. ئەم ڕەنگاڵەیییە، زیاتر لە ڕووی جوغرافی و ئایینی و هونەری و زارەکانەوە دەردەکەوێ. بڕێک لەوانەیە لەم ڕەنگاوڕەنگییە وەکو شمشێرێکی دوو دەم بڕوانن؛ واتە، هەم بە دەرفەتی بزانن، هەمیش بە هەڕەشە. لەم بابەتە بە هەر بارێکدا بڕوانین باسێکی گرنگە و شایانی لێکۆلینەوە و هەڵوەستەی جدی و زانستییە. فیزی ناوێ، ژیان لەگەڵ جیاوازیەکان دژوارە. پێویستە ڕووناکبیری کورد، بەبێ خۆلادان ئاور لەم باسانەش بداتەوە. ئەگەر تووشی پەتای گشتاندن نەبم، دەکرێ بێژم مەزنەژێدەری گرفت و گرە کوێرەکانی ئێمە وەکو کورد، لێرەوە سەرچاوە دەگرن و لێرەشەوە سەرچاوەیان وەرگرتووە. بۆیە بەرلە هەر گرفتێک پێویستە باس لە "گرفتی فەرهەنگی" بکەینەوە، چون ئەوەی ناوەندە، هزرە؛ دیارە یەکیەتیش، وێڕای پاراستنی زۆرینە، لە بەرامبەر ئەویتر لە دەرەوەی هزر کارێکی نەکردەیە. دەبێ تێفکرین، کە ئێمە چۆنچۆنی لە خۆمان دەڕوانین؟ چۆن خۆمان پێناسە دەکەین؟ ئاسۆمان چییە؟ تا چ ڕادە خۆمان دەناسین؟ بۆچی هەر پێکهاتەیەک تەنیا و تەنیا خۆی دەبینێ؟ دەمانەوێ چۆن شناس و ڕۆحی نەتەوەیی بکەینە ئایدیای هەر ڕەنگێک لە ڕەنگەکانی کۆمەڵگەکەمان؟ ئەمانەوێ چۆن ژیانی ئێنسانی و ئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیان لەناو ئەم گەلەدا پەرە بستێنێ؟ گوتارێک بتوانێ سەرپاکی ئەم ویستانە مسۆگەر بکات چییە؟ تا ئێستا دیتریمان چۆن ناسیوە و چۆن لەیەکمان داوەتەوە و ئەویش چۆن لە ئێمە ڕوانیوە و چۆنێش لەگەڵ ئێمە جوڵاوەتەوە؟ لە فرەڕەنگی تا چ ڕادە سوودمان وەرگرتوە و ئەویتریش چۆن سوودی لێ بینیوە؟ ئایا چەمکی "کورد" لە هەموو شوێنێکی ئەم کوردستانە و لەناو هەموو پێکهاتەکاندا یەک واتا و یەک فەلسەفە ڕەنگڕێژ دەکات؟ ئەگەر وایە بۆچی جاران یەک ڕیتۆریک وێنا ناکەین؟ دیارە ئەو باسانە گەلێک چڕوپڕن، من لەم کورتە نووسینە بەبێ درێژەدادڕی زیادە، ...


✍️ کەیهان عەزیزی

🌐 سەرچاوە:قەڵەمی هاوچەرخی کورد



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
زمان.pdf
261.1 KB
📖 #پەرتووک

🔵 زمان؛ مه‌ودایه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ و سڕینه‌وه‌ی شوناس


🌐سه‌رچاوه‌: گۆڤاری زمانه‌وان، ژماره‌ ٣

✍️ یوونس ڕەزایی



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
ڕەخنەیەکی نیشتمانانە.pdf
192.7 KB
📖 #پەرتووک

📗 ڕەخنەیەکی نیشتمانانە لە نیشتمان
خوێندنەوەی کتێبی
"ئێستا کچێک نیشتمانمە"

✍️
#کەیهان_عەزیزی


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
📖#پەرتووک


🔵«قسەیەکی خۆش و چەن خاڵی جێی سەرنج»

🔹دەگێڕنەوە لە ئێسماعیل بێشکچی ( ڕۆشنبیری بە شەرەفی تورک کە لە بەرگری لە مەسەلەی کورددا شانزە ساڵ زیندانی کێشا و بەڕێزیان کتێوی : کوردستان کۆلۆنییەکی نێودەودەڵتی: کوردستان مستعمرە ای بین المللی نووسیوە) کە گوایە ڕۆژێک مەلایەک لە مزگەوتێکی تورکیە بە گەرمی لە خوتبەکەیدا باس لەوە دەکات ئەگەر کەسێک تورکی نەزانێت، ناچێتە بەھەشت. کابرایەکیش بەو قسەیە کۆڵ کۆڵ دەگریت و ھەنسکە ھەنسکێکیەتی سەیر. دەڵێن ئەوە برادەر بۆ دەگری؟ دەڵێت خەمی ئەو پێغەمبەرە داماوەم لێھاتە چۆن دەچێتە بەھەشت؟! خۆ تورکی نازانێت. دیارە لەم قسە خۆشەدا چەن خاڵی جێی سەرنج ھەیە. یەکەم ئەوەی کە ناسیۆنالیزمی تورکی لە بەرامبەر ناسیۆنالیزمی عەرەبیدا کە بڵاوی دەکردەوە ھەر کەس عەرەبی نەزانێت ناچێتە بەھەشت، بە شێوەیەکی پەرچە کردارانە و لە بەرامبەر وەھمی ناسیۆنالیزمی عەرەبیدا، دەھات ئەو وەھمانە لە نێو خەڵکی خۆی بڵاو دەکردەوە. ئەوەی لێرەدا ڕوونە کێشمەکێشی ناسیۆنالیزمەکانە لەسەر ئایین و دەیانھەوێت لە بەرژەوەندی خۆیاندا بیچەمێننەوە. تەنانەت مشتومڕێکی زۆر لەسەر پرسی خەلافەت لە نێوان ناسیۆنالیزمی عەرەبی و تورکیدا ڕووی داوە. ئەو دەیگۆت خەلافەت تایبەتی عەرەبی قورەیشییە و ئەم دەیگوت تورکی عوسمانلییە کە شایانی ھەڵگرتنی ئاڵای خەلافەتی ئێسلامییە و ھەر دوولا پاساوی بۆ کردەی خۆی دەھێنایەوە و ئایینی لە خزمەت خۆیدا دەکار دەکرد. خاڵێکی دیکەی جێی ئاماژە، پرسی زمانە. ھەر لە فێردینان دووسۆسۆرەوە کە زمان بە لێکەوتەوی بژاردە و قەراردادی نێوان مرۆڤەکان دەزانێت و ھیچ پیرۆزایەتییەکی نییە بگرە، ھەتا لە میراتی کۆنی ئێسلامیشدا بزاڤی موعتەزیلە ئەو ڕاستییەی وتووە کە زمان لێکەوتەی قەراردادی بەینی ئێنسانەکانە و ئەوان بە چەمکی ”مواضعه“ ناوي دەبن و وەزع و کۆدەنگی نێوان مرۆڤەکان زمان دەخەمڵێنێت، ئەوە بوو موعتەزیلە باوەڕیان بە قیدمەت و ئەزەلی بوونی قورئان نەبوو و دەیانوێت لانی کەمی زمانەکەی بە ئێمە دەڵێت کە وەزعی نێوان مرۆڤە و کاتێ زەمانەکەی بابەتێکی خولقێندراو( حادث)ه، دیارە بۆ خۆیشی بابەتێکی خۆلقێندراوە و ئەزەڵی و پریمۆردیال نییە . کەوایە بۆ وێنە من و تۆی کورد ڕێک دەکەوین بە کۆدەنگی بە سێ پیتی د، ا،ر: ”دار“ بۆ شجرة ي عەرەبی و TREE ئێنگلیسی بە کار بەرین بەڵام عەرەب ”دار“ بۆ ماڵ بە کار دەبات. ئەوەیە زمان حاسڵی وەزع و قەراردادە و ھیچ زمانێک پیرۆزایەتی نییە. کەوایە ئیتر ئەو سەربژێرییە دەدرایە زمانی عەرەبی و زۆر جار شافیعی لە فێقھی ئێسلامیدا ئەو عەرەبیەتەی چڕتر و چڕتر کردووتەوە، نەوەک پێگەیەکی زانستی نییە، بەڵکوو پیڕۆزایەتییەکی ڕۆحپڕوکێنە و بەس تەنیا بۆ ئێستێعماری زەینی مرۆڤەکانە، ئەو قسە بێ بنەمانە بڵاو دەکرێتەوە. خاڵێکی دیکەی جێی ڕامان ئەوەیە: دەی گەلۆ ئەگەر زمان ھیچ پیرۆزایەتییەکی نییە و ھەموو زمانێک بە ھێزی و لاوازی تایبەتی خۆی ھەیە و ھیچی بەسەر ئەوی دیکەدا سەرتری نییە، ئەی ئەوە چییە بە گوێمان دا دەخوێنن: قند شیرین پارسی را پاس بداریم و لە لایەکی دیکە تورکی دەکەن بە زمانی ھەتاو کە ڕۆشنایی دەبەخشێتە زمانەکانی دیکە و لەلایەکی دیکە عەرەبیمان بە تەواوترین زمان، پێدەناسێنن و ئەمە چ باسە؟ بە کورتی و کورمانجی ڕێک بۆ خەفە کردنی زمانی کوردی و لە خشتە بردەنی ناسنامەی کوردی و چڕتڕ کردنی کۆلۆنیالیزمی زەینییە و ھیچی تر. ئەگینا زمانی کوردیش ھەر وەکوو ئەو زمانانەی دیکە دەتوانێت گەشە بکات و ببێتە مەکۆ و ماڵی بوونی مرۆڤی کورد بەڵام بەو دروژمە بێ بنەمانە زۆر فێڵەبازانە دەیانھەوێت زمانی کوردی بخەنە پەڕاوێز و خۆیان ببنە شانشینی مێشک و زەینی کوردی. دوایین خاڵ بۆ ئەم نووسینە ئەوەیە دەی گەلۆ ئەگەر زمان ھیچ پیرۆزییەکی نییە، مرۆڤی کورد بۆ نەتوانێت بە زمانی خۆی ھەر ئەو شتەی بە عەرەبی کردیانە بە مێشکیانا بۆ عیبادات و سروتە ئایینییەکانی بە کاری بەرێت؟. ھیچ جیاوازیی و سەرتاری و ھەڤیازیەک نییە لە نێوان ئەوەی بڵێن: بە ناوێ خوای بەخشەندە و دڵۆڤان، لەگەڵ ئەوەی بڵێیت بسم اللە الرحمن الرحیم یان بڵێی In the name of God, the Forgiving, the Merciful و ھیچیان پیرۆزایەتییان نییە، دەی کەوایە بۆ ماڵی بوونی خۆمان ئاوەدان نەکەینەوە؟...

✍️بەڕێز دوکتور حیسام خاکپور


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran