پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.43K subscribers
526 photos
109 videos
9 files
188 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#تێڕامان
ئەی مرۆڤ تێڕابمێنە ئەو زاتەی ئاگای لەبارودۆخی ئەم زیندەوەرەیە وچاودێری دەکات،وملیاران جۆری تری زیندەوەران کەزۆر لەم زیندەوەرە بچووکتر ونادیارترن،ئێمەی مرۆڤ گەر سەرنجیان نەدەین نایبینین وزۆر جار بەووردبینش نەبێت نایبینین بەڵام اللە سبحانەوتعالی لەسەرووی حەوت چینی ئاسمان وعەرشەوە دەیانبینێ و ڕزق وڕۆزیان دەدات،
بڵێی ئاگای لەحاڵی ئێمەی مرۆڤ نەبێت کەخەریکی چین و چی دەکەین!
بڵێی ئاگای لەوانە نەبێت کە تەنها زاتی خۆی(سبحانه وتعالی)بە پشت و پەنای خۆیان دادەنێن وتەنها لەو زاتە باڵادەستە دەپاڕێنەوە و ئومێدیان پێی هەیە!
بڵێی ئاگای لەوانە نەبێت کەخەریکی تاوانن وپشتیان لە زاتی سبحانه و تعالی کردووە!
بڵێی ئاگای لە ستەمکاران و ستەملێکراون نەبێت!
بڵێی کەسانێک لە نێوەی ڕێگا بە جێ بهێڵێت کەتەنها ئەو زاتە باڵادەست ودادوەرە بەپشتیوان و سەرخەری خۆیان دەزانن!
بۆیە خوشک وبرای موسڵمانم هەرگیز بێ ئومێد مەبە لەبەزەیی ومیهرەبانی پەروەدگار،و لەهەمان کاتدا هەرگیز بێ ترس مەبە بەرامبەر سزاکانی خوای باڵادەست کاتێک خەریکی تاوانیت ولە بێ ئاگایت.
چونکە کە خوای گەورە توڕە بوو لێمان کێ هەیە توڕەیی ئەو زاتە باڵادەستەمان لەسەر لابدات؟؟!!!
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
﴿چیڕۆکە پەروەردەییەکان﴾

زنجیرەی هەژدەهە :

             《ئاگاداری تەلەفۆن بە》

دەنگ:لوقمان عەلی.

 
پایەکانی_ئیسلام_و_باوەر_بۆ_منداڵان.pdf
4.6 MB
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
‌‌بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەندروست بن.
الحمدلله وەکو بەڵێنمان دابوو بە❪pdf❫ کتێبی (پایەکانی ئیسلام و پایەکانی باوەڕ) لە نووسینی بەڕێز(سالار عومەر) لە خزمەتتان بین.

و داوای لێبووردن لە تەواوی ئەو بنکە و قوتابخانانە دەڪەین ڪە دەبوایە بە چاپی ئەم ڪتێبە لە خزمەتیان بین، هەر بنڪە و قوتابخانەیەڪ دەتوانن لەلای خۆتانەوە دایبەزێنن و کۆپی بکەن و وەکو ڕێباز(منهج)ی خوێندن بەکاری بهێنن.
داواکارین لە خوای باڵادەست هەموو لایەک سوودی لێببینن و ببێتە ڕێنوێنی بۆ هەمووان.

و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
‌‌
#ئاگاداری...
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
بەو هیوایەی هەموو لایەڪ باش و تەندروست بن
ئاگادارییەڪ لەپڕۆژەی ئاگاوە:-
پڕۆژەی ئاگا هەموو ئەو بەڕێزانە ئاگادار دەڪاتەوە ڪە بەشدارییان ڪردووە لە پڕۆژەی ڪتێبی فیستیڤاڵی ڕەنگەڪان و خولیای ئەوەیان هەیە ببنە نووسەر:-
لە ئێستاوە تا ١ ی ٧ دەتوانن ڕاپۆرتەڪانیان بنێرن.
تێبینی//
ڕاپۆرتەکان بۆ تیلیگرام یان واتس ئاپ یان ڤایبەر ئەم ژمارەیە بنێرن:-
٠٧٥٠٧١٤٧٠٣٧

و هەر پرسیارێڪتان هەیە دەتوانن لە کۆمێنت بیڪەن.
و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَەُ🌹

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
﴿چیڕۆکە پەروەردەییەکان﴾

زنجیرەی نۆزدەیەم :

       《ژیانی خەڵەفاوی رابواردن》

دەنگ:هۆزان رمضان.

 
سڵاو و ڕەحمەت و خۆشەویستی خوا بڕژێ بەسەر یارانی ئاگا بۆ ئەمجارەش دێنەوە خزمەتان بە پڕۆژە جوانەکانمان
پڕۆژەی ئاگا هەڵدەستێ بە کردنەوەی خولی "فیقهی ئافرەتی باوڕدار "بۆ خزمەتکردن و بەرچاو ڕوونی خوشکانمان و ئاشنابوونیان بە عەقید و بیرو باوڕێکی ڕاست و دروست خولەکە لەلایان مامۆستایی ئافرەت دەگوترێتەوە لە کۆتایی تاقیکردنەوە دەکرێت و بڕوانامەی بەژداری کردن دەبەخشرێ بە بەژداربووان و پێنج کەسی یەکەم خەڵات دەکرێن ، هەر ئێستا ناوت تۆمار بکە چونکە بەژداری کردن سنوردارە خولەکە لە 16/6 دەستپێدەکات هەموو ڕۆژانی دووشەممە و پێنج شەممە کاتژمێر 2:00 لەخزمەتاندەبین بەشێوەی لایڤی ئۆنلاین .

بۆ بەژداری کردن نامەبنێرن 👈@Aaga288
ماشاء اللە تبارك الرحمن لە خوشکانم زۆر بە گەرم و گوڕی هاتنە پێشەوە ناونووسینمان ڕاگرت خۆشەویستان 🌸
#ئاگادارکردنەوە..
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
‌‌بەو هیوایەی هەمووان باش و تەواو تەندروست بن.
خوشک و برای موسڵمانم وەکو دەبینن ئەپڵیکەیشنی زووم پشتگیری لە هاو.ڕەگەز_خوازان دەکات، بۆیە ئێمە وەکو موسڵمان ئەرکی سەرشانمانە کە هەژمارەرەکانمان لەو ئەپڵیکەیشنە بسڕینەوە و دواتر ئەپڵیکەیشنەکەش بسڕینەوە، چونکە دوژمنانمان بە هەموو شێوەیەک دوژمنایەتی ئیسلامەکەمان دەکەن و بۆیە ئێمە هەرچی لە توانامان هەبێت پێویستە ئەنجامی بدەین. لە پێناو خوای گەورە و پێغەمبەری نازدارمان ﷺ و ئیسلامەکەمان.
لە ئەم بەستەرەی خوارەوە چۆنێتی سڕینەوەی هەژماری زووم هەیە دەتوانن بینەر بن، و دواتر ئەپڵیکەیشنەکە بسڕنەوە، و ‌جَزَاكُمُ ‌اللّٰهُ‌‌ ‌خَيْراً‌‌
https://youtu.be/rqDRf6icpmE
و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
‌‌
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
﴿چیڕۆکە پەروەردەییەکان﴾

زنجیرەی بیستەم و کۆتایی :

           《سەرشۆڕی و ئابڕوچوون》

دەنگ:هۆزان رمضان.

 
#ئاگاداری...
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەندروست بن.
موژدەیەک لە پڕۆژەی ئاگاوە بۆ منداڵە نازدارەکانمان.
📝‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ لە ئەمڕۆوە دەست دەکرێت بە ناو تۆمار کردنی ئەو گوڵانەی کە لە دەرەوەی پارێزگای هەولێرن بۆ خولی هاوینەی ﴿پایەکانی ئیسلام و باوەڕ﴾.
✏️ناو نووسین بەردەوامە تاکو ڕۆژی (٢٠ی ٦).
تێبینی//
🗞️‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ بڕوانامەی بەشداریکردن بە هەموو بەشداربووان دەبەخشرێت.
📚بەشداریکردن لە تەمەنی ٧ ساڵی تاکو ١٥_١٦ ساڵییە.

بۆ ناو تۆمارکردن نامە بنێرن بۆ ئەم هەژمارە
@Aga2234.
و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
‌‌
‌‌
#ئاگاداری...
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
‌‌بەو هیوایەی هەموو لایەڪ باش و تەواو تەندروست و دوور لە گوناھ و تاوان بن.
‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ لە بەروای ١ی٧ لە خزمەتتان دەبین بە بڵاوڪردنەوە کتێبی﴿گوزەرێڪ لە ژیانم، لە تاریڪی بەرەو ڕووناڪی﴾ لە نووسینی بەڕێز﴿ خاتوو شنە﴾.

تێبینی//
الحمدللە بەشێکی لێ چاپ کراوە و ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ دەیبەخشین.
و ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ بە(pdf)ەکەشی لە خزمەتتان دەبین.

پێناسەی ڪتێب:-
نوسینی : خاتوو شنە.
پێداچوونەوەو پێشەڪی : سالار عمر.
دیزاینی ناوەوە: عبداللە خاکی.
دیزاینی بەرگ: ڕێدار عمر.
ژمارەی لاپەڕە: ٨٧
پێوانە: ١٤ *٢١

داواڪارم لە پەروەردگاری بە بەزەیی و ڕێنوێنیڪارمان بیکاتە هۆی ڕێنوێنی بۆ تەواوی خوێنەرانی ڪتێبەڪە و بیڪاتە تێشوویەڪ بۆ تەواوی ئەو بەڕێزانەی پێوەی ماندوو و بوون و بۆ ئەو خوێنەرانەش ‌‌ڪە بە ڪەسانی تری دەگەیەنن.

و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌🌹

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#ئاگاداری...
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەندروست بن.

📝‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژە بۆ تۆمار کردنی ناوی ئەو منداڵانەی کە لە دەرەوەی پارێزگای هەولێرن بۆ خولی هاوینەی ﴿پایەکانی ئیسلام و باوەڕ﴾.

بۆ ناو تۆمارکردن نامە بنێرن بۆ ئەم هەژمارە
@Aga2234.
و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
‌‌

‌‌
#بەئاگا_وەرەوە_ئەی_خوشڪ_و_برای_موسڵمانی_بێ_هیوا_و_بێ_ئومێد_لە_بەزەیی_و_کاروکردەوەی_خوای_گەورە.

🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست و دوور لە گوناھ و تاوان بن.

‌‌خوشک و برای موسڵمانم پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷺ خۆشەویسترین بەندەیە لەلای خوای گەورە و لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی ژیانی تووشی چەندین تاقیکردنەوەی ناخۆش هات، پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷺ ناچاربوو خۆشەویستترین جێگای جێبهێڵێت کە مەککەی پیرۆز بوو، و دڵ تەنگ بوو بە جێهێشتنی، و تەواو مناڵەکانی پێش خۆی مردن تەنها فاطمەی نازادار نەبێت{خوای گەورە لێی ڕازی بێت} دوای خۆشەویستمان ️ ﷺ گەڕایەوە لای خوای پەروەدگار،....و پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷺ تووشی چەندین تاقیکردنەوە و ناخۆشی تر هات، لەگەڵ ئەوەشدا هەر خۆشەویست بوو لەلای خوای گەورە و بەڕێزیشیان خوای گەورەی خۆش ئەویست...

پێغەمبەران علیهم سلام ئەو کەسانەن کە لە ژیانیاندا تووشی زۆرترین ناخۆشی هاتوون و لەگەڵ ئەوەشدا زۆر خۆشەویست و بەڕێزن لەلای خوای تعالی، باوکمان ابراهیم{سەلامی خوای گەورەی لێبێت} تاقیکرایەوە بە سەربڕینی اسماعیلی کوڕی، کە بەڕاستی شتێکی قورسە....
پێغەمبەر ئەیوب {سەلامی خوای گەورەی لێبێت} ١٨ساڵ نەخۆش بوو و مناڵەکانی لەیەک کاتدا خوای گەورە بردیانیەوە و ماڵەکەی بەیکجار نەما،......نموونەی زۆۆر هەن لەسەر نەخۆشی و ناخۆشی پێغەمبەران و پیاو چاکان، خۆ هەمووشیان خۆشەویستن لەلای خوای گەورە و هەمووشیان خوای گەورەیان خۆش ئەوێت...

پێغەمبەری نازدارمان ️ ﷺ دەفەرمێت{الدنيا سجن المؤمن وجنة الكافر}، واتە دونیا زیندانی باوەڕدار و بەهەشتی بێ باوەڕە....
ئەم فەرموودەیە باسەکەی درێژە بەڵام فەرموودەیەکی تەواو پوخت و جوانە بۆ تێگەشتن لە ژیانی باوەڕدار و بێ باوەڕ...

ئێستا زۆرێک ئەڵێن خۆ ئێمە پێغەمبەر نیمان ئەو هەموو ئارامییەمان هەبێت.....
باشە خۆ پێغەمبەرانش بەندەی خوای گەورەن و هەر خوای گەورە درووستیانی کردووە، ڕاستە هەرگیز بە پلەیان ناگەین بەڵام ئەتوانین شوێن پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷺ بکەوین و بەڕێزیان چۆنیان کردووە ئێمەش وەها بکەین.

و گەر خوای گەورەمان خۆش بووێت و ئەوە بکەین کە فەرمانمان پێ ئەکات بڵێی خوای گەورە خۆشمانی نەوێت!!!!؟
گەر خوای گەورە کاتێک بەندەیەکی خۆش بوێت فرمان بە جبریل{علیە سلام} ئەکات ئەو بەندەییەی خۆش بوێت، و بەڕێزیان بانگی خەڵکی ئاسمانەکان ئەکات ئەو بەندەیان خۆش بوێت، و دواتر وەها لە خەڵکی زەوی ئەکات ئەویان خۆش بووێت.!!

ئێستا لە هەر موسڵمانێک بپرسی بڵێی ئایە پێغەمبەری نازدارمان ️ ﷺ خۆش ئەوێت، ڕاستەوخۆ ئەڵێن بەڵێ بەدڵناییەوە. ....
باشە گەر خۆشمان بوێت بۆ شوێنی ناکەوین!!
پێمان ئەڵێت ئارام بگرین..
پێمان ئەڵێت بێ ئومێد مەبن..
بۆ فرمانەکانی جێ بەجێ ناکەین!!
گەر وەکو ئەوەمان کرد کە بەڕێزیان ️ ﷺ پێمان ئەفەرمێت ئایە دڵ خۆش نابین؟!!
ئایا ناگەین بە پلەی کەسە چاک و خۆشەویستەکان لەلای خوای تعالی؟!!
ئایە ناخ و دەروونمان ئاسوودە نابێت؟!!.....هتد

باشە لەو نیعمەتە گەورەتر چییە کە خوای گەورە بە ئیسلام ئاشنامانی کردووە و خۆشەویستی کردووە لەلامان و ڕێنوێنی کردووین بۆ ڕێگای ڕاست و ڕەوان، ئایە شایەنی ئەوە نییە هەموو ڕۆژ سوپاسی بکەین و زۆر پێی دڵ خۆش بین!!!؟...
و تووشی هەر ناخۆشیەک هاتین ئەمەمان بیربێتەوە، کە ئێمە موسڵمانین، ئێمە کەسێک پەروەردگارمانە تەواوی دەسەڵاتی هەیە، بەزەیی و لێخۆشبوونی بێ سنوورە، زانا و دانایە لە هەموو شتێک.....هتد

باشە شایەنی دڵ خۆش بوون نییە کە لە ئومەتی پێغەمبەری نازدار و زۆر خۆشەویست ️ ﷴ ️ ﷺ ین، کە ئومەتێکە چەندین تایبەتمەندی زۆر گەورە و جیاوازی هەیە وەک لە ئومەتەکانی تر!!

باشە ئەوە شایەنی دڵ خۆش بوون نییە بچیتە شوێنێک خەڵکی ئەو شوێنە خۆشیان بووێت و ڕێزت لێبگرن؟!!

الحمدللە ئومەتی پێغەمبەری نازدار ️ﷺ ئەوەندە نیعمەتی هەیە ناژمێردرێن کە شایەنی ئەوەن پێی دڵ خۆش ببین...
گەر موسڵمان بیەوێت دڵ خۆش بێت بیر لەو هەموو نیعمەتە ئەکاتەوە و دڵ خۆش ئەبێت. ..
بەبینی سەرکەوتنی اسلام لە هەر شوێنێ بێت دڵ خۆش ئەبێت..
بە بینینی پێکەنین و ئاسوودە بوونی هەر خوشک و برایەکی موسڵمانی دڵ خۆش ئەبێت.
بە لابردنی هەر خەمێک لە خەمەکانی خوشک و برای موسڵمانی دڵ خۆش ئەبێت.
الحمدللە ئێمەی موسڵمان هۆکارمان زۆۆۆۆر زۆۆۆرە بۆ دڵ خۆش بوون و درووست بوونی هیوا و بێ هیوا نەبوونمان گەر بمانەوێت.

بۆیە با دڵ خۆشی و هیوا و ئاسوودەیمان بە هیچ کەس و هیچ بارودۆخێک نەبەستینەوە..
تاکە کەس بۆ هەمیشە خۆمانی پێوە پەیوەست بکەین بۆ هەموو شتێک با خوای باڵادەست بێت.
و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹

✍️مشتاقة الحبیب

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ٳمام ٲحمد رحمە اللە فەرمووی بیست ساڵ لەگەڵ خێزانم ژیام هیچ جارێ نەبوو کێشە و دەمەدەمێ بکەوتە نێوانمانەوە ماشاءاللە

ئەپرسین چۆنە وا ژیان !!!!
یانی بیست ساڵ جارێك دڵ شکانێ ، شەڕێك ، ناکۆکێك ، ناڕازیبوونێك ، چۆن شتی وا دەبێ ؟؟؟؟

وەڵامەکەی زۆر ئاسانە 🖤
سەلەفی ئێمە کە زەواجیان دەکرد بەو ئامانجە بوو کە زیاتر لەخوا نزیکببنەوە و دین و ئیمانیان کامل و تەواو بکەن بەدوای جوانترین و دەوڵەمەندترین کەس نەدەگەڕان بەڵکو چاویان لەو کەسە بوو کە زۆرترین شارەزایی هەیە لەدینەکەی 🥺🥺بۆیە ئومەتێکیان بەرهەم هێنا کە بوونە هەڵگری پەیامێکی پتەوە ئەگەر باوکی امام ٲحمد رحمە اللە ئەو دایکە باشەی هەڵنەبژاردایە کێ ئەوا پەروەردە ناوازەی امام احمدی دەکرد ؟؟؟

بەئاگاوەرنەوە ئەی ئومەتی موسڵمان ئیسلام چاوی لەئێوەیە🌹
#ئاگاداری...
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
‌‌بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست بن.
‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه لە خزمەتتان دەبین بە بەرهەمێکی بە سوودی تر و بە ئاگا هێنەرەوەی کۆمەڵگە لە نووسینی خەمخۆری کۆمەڵگاکەمان بەڕێز {سالار عمر} بە ناوی (دەریایەکی بێ کەنار).
پێناسی کتێب:-
ناو: دەریایەکی بێ کەنار.
نووسینی: سالار عومەر.
ژمارەی لاپەڕە: ١٥٠
پێوانە: ١٤*٢١

کورتەیەک لەسەر کتێبەکە:-
لێکۆڵینەوەیەکی دوو ساڵەیە لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تیشک دەخاتە سەر ئەو باس و بابەتانەی کە لەناو ژووری چاتەکان و گرووپ چاتەکان و چاتە تایبەتیەکان بەگشتی کە چی تێدا دەکرێت و چی دەگوزەرێت، وەک ( چاتی ڕۆمانسی و وێنەی وروژێنەر و ڤیدیۆ ناردن و شەهوەت بەتاڵ کردنەوە)کە پێی دەگوترێت ( سایبەر سێکس- زینا الالکترونیة) لەڕێگای گروپ چات و ژوورەکانی چات کە هەموو تەمەنێک تێیدا بەشدارن بەهەردوو ڕەگەز.

ئەم لێکۆڵینەوەیە لەسەر هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەهەموو تەمەنەکانەوە کراوە، بەداخەوە بەشێک لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەستیان بۆ ئەم بابەتە بردووە.

ئەم کتێبە باس لەشێوازەکانی چات و گروپ چاتەکان دەکات کە چۆن خەڵکی فێردەکەن دوای هەواو ئارەزوو و حەزەکانیان بکەون.
فێریان دەکەن چۆن دەست بۆ بێ ئابڕوویی ببەن تەنانەت دەست بۆ ئەندامانی خێزانی خۆشیان ببەن و گوێ بەهیچ بنەمایەکی ئەخلاقی هیچ کلتورێک نەدەن.
فێریان دەکەن چۆن دەست بۆ نێربازی ببەن.
فێریان دەکەن ڕووتی ئاساییە و وێنە و ڤیدیۆی وروژێنەر بۆ هەرکەس بنێرن کە دەیانەوێت ئەمەش لەپێناوی بەدەستهێنانی کەمێ حەزی پیس و بەتاڵ کردنەوەی حەزەکانیان.
فێریان دەکەن و فێریان دەکەن............ چەندین بابەتی تر.

کە ئەم بابەتانەش لەکۆتاییدا چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی دروست دەکەن و دەبنە فیتنە بۆ هەردوو ڕەگەز بەتایبەت ڕەگەزی ئافرەت.( کوشتن و تەڵاق) ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
ئەم کتێبە پێمان دەڵێ فیتنەی گـــــەورە بەڕێوەیە

تێبینی/ /
1/ئەم کتێبە مانگێکە لەچاپ هاتۆتەوە بەڵام تا ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە، هەوڵ دەدەین لەچەند رۆژی داهاتوودا بیکەینە پڕۆژە یان بەشێوازی سیمینار و کۆڕ تیشکی بخەینەسەر و کتێبەکە بەدیاری ببەخشین.
2/هەر چین توێژێک ویستیان لێ بوو با ئاگادارمان بکەنەوە گەر ویستیان بەشێوازی کۆڕ و سیمینار لەخزمەتیان دەبین.

داواکارم لە خوای گەورە ببێتە ڕێنوێنی و بەرچاو ڕوونی بۆ هەموو خوێنەرانی بەڕێز و ئەوانش بە دەورووبەریان بگەینن.
و خوای گەورە وەریبگرێت و بیکاتە سەر تەرازووی کارە چاکەکانی بەڕێزی نووسەر و تەواوی ئەو کەسانەی کە پێوەی ماندوو بوون و سەرکەوتوو و سەرفرازی دونیا و دواڕۆژیان بکات.
و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#ئاگاداری...
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
‌‌بەو هیوایەی هەمووان باش و تەواو تەندروست و دوور لە تاوان و گوناھ بن.

🎙️ئاگادارییەک لەپڕۆژەی ئاگاوە:-
📚پڕۆژەی ئاگا بەشی خولەکان ئەم جارە بە پڕۆژەی خوێندنەوە و لەبەر کردنی چل فەرموودەی سەروەرمان ﷺ لە خزمەتتان دەبێت لەژێر ناونیشانی ﴿چل فەرموودەی پێغەمبەری نازدار ﷺ_ دەربارەی باوەڕ و کرداری باوەڕدار﴾ لە نووسینی بەڕێز (باوکی شافعی).
‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ ئەم خولە لە ١ ی ٧ دەست پێدەکات و لە ١ ی ٩ کۆتایی دێت.

تێبینی//
١-‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ خولەکە لەڕێگەی تیلیگرامەوە دەگوترێتەوە لەلایەن مامۆستای شارەزاوە.
٢-خولەکە تایبەتە بەپیاوان و ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ هەفتەی دوو شەو فەرموودەکان باس دەکرێن.
٣-دوای تەواوبوونی خولەکە ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ تاقیکردنەوە بەشێوەی نوسینەکەی دەکرێت و شوێن دابین دەکرێت .
٤- خولەکە تایبەتە بە شاری هەولێر و دەورووبەری.
٥- ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ کتێبەکە بە شێوەی pdf و بەشێوەی چاپکراو بڵاو دەکرێتەوە و بەشداربووان دەتوانن بێ بەرامبەر کتێبەکە وەربگرن.
٦- جگە لەبڕوانامەی بەشداریکردن ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ خەڵاتی جۆراوجۆر بەسەر یەکەم تا پێنجەم دابەش دەکرێت.
٧. بۆ تەمەنی ١٦ ساڵ بەرەو سەرەوە.

بۆ بەشداریکردن دەتوانن نام بنێرن بۆ ئەم هەژمارە:-
@A_g_a_90

و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست