پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.43K subscribers
526 photos
109 videos
9 files
188 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
#ئاگاداری...
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
‌‌بەو هیوایەی هەموو لایەڪ باش و تەواو تەندروست و دوور لە گوناھ و تاوان بن.
‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ لە بەروای ١ی٧ لە خزمەتتان دەبین بە بڵاوڪردنەوە کتێبی﴿گوزەرێڪ لە ژیانم، لە تاریڪی بەرەو ڕووناڪی﴾ لە نووسینی بەڕێز﴿ خاتوو شنە﴾.

تێبینی//
الحمدللە بەشێکی لێ چاپ کراوە و ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ دەیبەخشین.
و ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ بە(pdf)ەکەشی لە خزمەتتان دەبین.

پێناسەی ڪتێب:-
نوسینی : خاتوو شنە.
پێداچوونەوەو پێشەڪی : سالار عمر.
دیزاینی ناوەوە: عبداللە خاکی.
دیزاینی بەرگ: ڕێدار عمر.
ژمارەی لاپەڕە: ٨٧
پێوانە: ١٤ *٢١

داواڪارم لە پەروەردگاری بە بەزەیی و ڕێنوێنیڪارمان بیکاتە هۆی ڕێنوێنی بۆ تەواوی خوێنەرانی ڪتێبەڪە و بیڪاتە تێشوویەڪ بۆ تەواوی ئەو بەڕێزانەی پێوەی ماندوو و بوون و بۆ ئەو خوێنەرانەش ‌‌ڪە بە ڪەسانی تری دەگەیەنن.

و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌🌹

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#ئاگاداری...
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەندروست بن.

📝‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژە بۆ تۆمار کردنی ناوی ئەو منداڵانەی کە لە دەرەوەی پارێزگای هەولێرن بۆ خولی هاوینەی ﴿پایەکانی ئیسلام و باوەڕ﴾.

بۆ ناو تۆمارکردن نامە بنێرن بۆ ئەم هەژمارە
@Aga2234.
و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
‌‌

‌‌
#بەئاگا_وەرەوە_ئەی_خوشڪ_و_برای_موسڵمانی_بێ_هیوا_و_بێ_ئومێد_لە_بەزەیی_و_کاروکردەوەی_خوای_گەورە.

🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست و دوور لە گوناھ و تاوان بن.

‌‌خوشک و برای موسڵمانم پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷺ خۆشەویسترین بەندەیە لەلای خوای گەورە و لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی ژیانی تووشی چەندین تاقیکردنەوەی ناخۆش هات، پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷺ ناچاربوو خۆشەویستترین جێگای جێبهێڵێت کە مەککەی پیرۆز بوو، و دڵ تەنگ بوو بە جێهێشتنی، و تەواو مناڵەکانی پێش خۆی مردن تەنها فاطمەی نازادار نەبێت{خوای گەورە لێی ڕازی بێت} دوای خۆشەویستمان ️ ﷺ گەڕایەوە لای خوای پەروەدگار،....و پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷺ تووشی چەندین تاقیکردنەوە و ناخۆشی تر هات، لەگەڵ ئەوەشدا هەر خۆشەویست بوو لەلای خوای گەورە و بەڕێزیشیان خوای گەورەی خۆش ئەویست...

پێغەمبەران علیهم سلام ئەو کەسانەن کە لە ژیانیاندا تووشی زۆرترین ناخۆشی هاتوون و لەگەڵ ئەوەشدا زۆر خۆشەویست و بەڕێزن لەلای خوای تعالی، باوکمان ابراهیم{سەلامی خوای گەورەی لێبێت} تاقیکرایەوە بە سەربڕینی اسماعیلی کوڕی، کە بەڕاستی شتێکی قورسە....
پێغەمبەر ئەیوب {سەلامی خوای گەورەی لێبێت} ١٨ساڵ نەخۆش بوو و مناڵەکانی لەیەک کاتدا خوای گەورە بردیانیەوە و ماڵەکەی بەیکجار نەما،......نموونەی زۆۆر هەن لەسەر نەخۆشی و ناخۆشی پێغەمبەران و پیاو چاکان، خۆ هەمووشیان خۆشەویستن لەلای خوای گەورە و هەمووشیان خوای گەورەیان خۆش ئەوێت...

پێغەمبەری نازدارمان ️ ﷺ دەفەرمێت{الدنيا سجن المؤمن وجنة الكافر}، واتە دونیا زیندانی باوەڕدار و بەهەشتی بێ باوەڕە....
ئەم فەرموودەیە باسەکەی درێژە بەڵام فەرموودەیەکی تەواو پوخت و جوانە بۆ تێگەشتن لە ژیانی باوەڕدار و بێ باوەڕ...

ئێستا زۆرێک ئەڵێن خۆ ئێمە پێغەمبەر نیمان ئەو هەموو ئارامییەمان هەبێت.....
باشە خۆ پێغەمبەرانش بەندەی خوای گەورەن و هەر خوای گەورە درووستیانی کردووە، ڕاستە هەرگیز بە پلەیان ناگەین بەڵام ئەتوانین شوێن پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷺ بکەوین و بەڕێزیان چۆنیان کردووە ئێمەش وەها بکەین.

و گەر خوای گەورەمان خۆش بووێت و ئەوە بکەین کە فەرمانمان پێ ئەکات بڵێی خوای گەورە خۆشمانی نەوێت!!!!؟
گەر خوای گەورە کاتێک بەندەیەکی خۆش بوێت فرمان بە جبریل{علیە سلام} ئەکات ئەو بەندەییەی خۆش بوێت، و بەڕێزیان بانگی خەڵکی ئاسمانەکان ئەکات ئەو بەندەیان خۆش بوێت، و دواتر وەها لە خەڵکی زەوی ئەکات ئەویان خۆش بووێت.!!

ئێستا لە هەر موسڵمانێک بپرسی بڵێی ئایە پێغەمبەری نازدارمان ️ ﷺ خۆش ئەوێت، ڕاستەوخۆ ئەڵێن بەڵێ بەدڵناییەوە. ....
باشە گەر خۆشمان بوێت بۆ شوێنی ناکەوین!!
پێمان ئەڵێت ئارام بگرین..
پێمان ئەڵێت بێ ئومێد مەبن..
بۆ فرمانەکانی جێ بەجێ ناکەین!!
گەر وەکو ئەوەمان کرد کە بەڕێزیان ️ ﷺ پێمان ئەفەرمێت ئایە دڵ خۆش نابین؟!!
ئایا ناگەین بە پلەی کەسە چاک و خۆشەویستەکان لەلای خوای تعالی؟!!
ئایە ناخ و دەروونمان ئاسوودە نابێت؟!!.....هتد

باشە لەو نیعمەتە گەورەتر چییە کە خوای گەورە بە ئیسلام ئاشنامانی کردووە و خۆشەویستی کردووە لەلامان و ڕێنوێنی کردووین بۆ ڕێگای ڕاست و ڕەوان، ئایە شایەنی ئەوە نییە هەموو ڕۆژ سوپاسی بکەین و زۆر پێی دڵ خۆش بین!!!؟...
و تووشی هەر ناخۆشیەک هاتین ئەمەمان بیربێتەوە، کە ئێمە موسڵمانین، ئێمە کەسێک پەروەردگارمانە تەواوی دەسەڵاتی هەیە، بەزەیی و لێخۆشبوونی بێ سنوورە، زانا و دانایە لە هەموو شتێک.....هتد

باشە شایەنی دڵ خۆش بوون نییە کە لە ئومەتی پێغەمبەری نازدار و زۆر خۆشەویست ️ ﷴ ️ ﷺ ین، کە ئومەتێکە چەندین تایبەتمەندی زۆر گەورە و جیاوازی هەیە وەک لە ئومەتەکانی تر!!

باشە ئەوە شایەنی دڵ خۆش بوون نییە بچیتە شوێنێک خەڵکی ئەو شوێنە خۆشیان بووێت و ڕێزت لێبگرن؟!!

الحمدللە ئومەتی پێغەمبەری نازدار ️ﷺ ئەوەندە نیعمەتی هەیە ناژمێردرێن کە شایەنی ئەوەن پێی دڵ خۆش ببین...
گەر موسڵمان بیەوێت دڵ خۆش بێت بیر لەو هەموو نیعمەتە ئەکاتەوە و دڵ خۆش ئەبێت. ..
بەبینی سەرکەوتنی اسلام لە هەر شوێنێ بێت دڵ خۆش ئەبێت..
بە بینینی پێکەنین و ئاسوودە بوونی هەر خوشک و برایەکی موسڵمانی دڵ خۆش ئەبێت.
بە لابردنی هەر خەمێک لە خەمەکانی خوشک و برای موسڵمانی دڵ خۆش ئەبێت.
الحمدللە ئێمەی موسڵمان هۆکارمان زۆۆۆۆر زۆۆۆرە بۆ دڵ خۆش بوون و درووست بوونی هیوا و بێ هیوا نەبوونمان گەر بمانەوێت.

بۆیە با دڵ خۆشی و هیوا و ئاسوودەیمان بە هیچ کەس و هیچ بارودۆخێک نەبەستینەوە..
تاکە کەس بۆ هەمیشە خۆمانی پێوە پەیوەست بکەین بۆ هەموو شتێک با خوای باڵادەست بێت.
و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹

✍️مشتاقة الحبیب

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ٳمام ٲحمد رحمە اللە فەرمووی بیست ساڵ لەگەڵ خێزانم ژیام هیچ جارێ نەبوو کێشە و دەمەدەمێ بکەوتە نێوانمانەوە ماشاءاللە

ئەپرسین چۆنە وا ژیان !!!!
یانی بیست ساڵ جارێك دڵ شکانێ ، شەڕێك ، ناکۆکێك ، ناڕازیبوونێك ، چۆن شتی وا دەبێ ؟؟؟؟

وەڵامەکەی زۆر ئاسانە 🖤
سەلەفی ئێمە کە زەواجیان دەکرد بەو ئامانجە بوو کە زیاتر لەخوا نزیکببنەوە و دین و ئیمانیان کامل و تەواو بکەن بەدوای جوانترین و دەوڵەمەندترین کەس نەدەگەڕان بەڵکو چاویان لەو کەسە بوو کە زۆرترین شارەزایی هەیە لەدینەکەی 🥺🥺بۆیە ئومەتێکیان بەرهەم هێنا کە بوونە هەڵگری پەیامێکی پتەوە ئەگەر باوکی امام ٲحمد رحمە اللە ئەو دایکە باشەی هەڵنەبژاردایە کێ ئەوا پەروەردە ناوازەی امام احمدی دەکرد ؟؟؟

بەئاگاوەرنەوە ئەی ئومەتی موسڵمان ئیسلام چاوی لەئێوەیە🌹
#ئاگاداری...
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
‌‌بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست بن.
‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه لە خزمەتتان دەبین بە بەرهەمێکی بە سوودی تر و بە ئاگا هێنەرەوەی کۆمەڵگە لە نووسینی خەمخۆری کۆمەڵگاکەمان بەڕێز {سالار عمر} بە ناوی (دەریایەکی بێ کەنار).
پێناسی کتێب:-
ناو: دەریایەکی بێ کەنار.
نووسینی: سالار عومەر.
ژمارەی لاپەڕە: ١٥٠
پێوانە: ١٤*٢١

کورتەیەک لەسەر کتێبەکە:-
لێکۆڵینەوەیەکی دوو ساڵەیە لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تیشک دەخاتە سەر ئەو باس و بابەتانەی کە لەناو ژووری چاتەکان و گرووپ چاتەکان و چاتە تایبەتیەکان بەگشتی کە چی تێدا دەکرێت و چی دەگوزەرێت، وەک ( چاتی ڕۆمانسی و وێنەی وروژێنەر و ڤیدیۆ ناردن و شەهوەت بەتاڵ کردنەوە)کە پێی دەگوترێت ( سایبەر سێکس- زینا الالکترونیة) لەڕێگای گروپ چات و ژوورەکانی چات کە هەموو تەمەنێک تێیدا بەشدارن بەهەردوو ڕەگەز.

ئەم لێکۆڵینەوەیە لەسەر هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەهەموو تەمەنەکانەوە کراوە، بەداخەوە بەشێک لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەستیان بۆ ئەم بابەتە بردووە.

ئەم کتێبە باس لەشێوازەکانی چات و گروپ چاتەکان دەکات کە چۆن خەڵکی فێردەکەن دوای هەواو ئارەزوو و حەزەکانیان بکەون.
فێریان دەکەن چۆن دەست بۆ بێ ئابڕوویی ببەن تەنانەت دەست بۆ ئەندامانی خێزانی خۆشیان ببەن و گوێ بەهیچ بنەمایەکی ئەخلاقی هیچ کلتورێک نەدەن.
فێریان دەکەن چۆن دەست بۆ نێربازی ببەن.
فێریان دەکەن ڕووتی ئاساییە و وێنە و ڤیدیۆی وروژێنەر بۆ هەرکەس بنێرن کە دەیانەوێت ئەمەش لەپێناوی بەدەستهێنانی کەمێ حەزی پیس و بەتاڵ کردنەوەی حەزەکانیان.
فێریان دەکەن و فێریان دەکەن............ چەندین بابەتی تر.

کە ئەم بابەتانەش لەکۆتاییدا چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی دروست دەکەن و دەبنە فیتنە بۆ هەردوو ڕەگەز بەتایبەت ڕەگەزی ئافرەت.( کوشتن و تەڵاق) ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
ئەم کتێبە پێمان دەڵێ فیتنەی گـــــەورە بەڕێوەیە

تێبینی/ /
1/ئەم کتێبە مانگێکە لەچاپ هاتۆتەوە بەڵام تا ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە، هەوڵ دەدەین لەچەند رۆژی داهاتوودا بیکەینە پڕۆژە یان بەشێوازی سیمینار و کۆڕ تیشکی بخەینەسەر و کتێبەکە بەدیاری ببەخشین.
2/هەر چین توێژێک ویستیان لێ بوو با ئاگادارمان بکەنەوە گەر ویستیان بەشێوازی کۆڕ و سیمینار لەخزمەتیان دەبین.

داواکارم لە خوای گەورە ببێتە ڕێنوێنی و بەرچاو ڕوونی بۆ هەموو خوێنەرانی بەڕێز و ئەوانش بە دەورووبەریان بگەینن.
و خوای گەورە وەریبگرێت و بیکاتە سەر تەرازووی کارە چاکەکانی بەڕێزی نووسەر و تەواوی ئەو کەسانەی کە پێوەی ماندوو بوون و سەرکەوتوو و سەرفرازی دونیا و دواڕۆژیان بکات.
و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#ئاگاداری...
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
‌‌بەو هیوایەی هەمووان باش و تەواو تەندروست و دوور لە تاوان و گوناھ بن.

🎙️ئاگادارییەک لەپڕۆژەی ئاگاوە:-
📚پڕۆژەی ئاگا بەشی خولەکان ئەم جارە بە پڕۆژەی خوێندنەوە و لەبەر کردنی چل فەرموودەی سەروەرمان ﷺ لە خزمەتتان دەبێت لەژێر ناونیشانی ﴿چل فەرموودەی پێغەمبەری نازدار ﷺ_ دەربارەی باوەڕ و کرداری باوەڕدار﴾ لە نووسینی بەڕێز (باوکی شافعی).
‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ ئەم خولە لە ١ ی ٧ دەست پێدەکات و لە ١ ی ٩ کۆتایی دێت.

تێبینی//
١-‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ خولەکە لەڕێگەی تیلیگرامەوە دەگوترێتەوە لەلایەن مامۆستای شارەزاوە.
٢-خولەکە تایبەتە بەپیاوان و ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ هەفتەی دوو شەو فەرموودەکان باس دەکرێن.
٣-دوای تەواوبوونی خولەکە ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ تاقیکردنەوە بەشێوەی نوسینەکەی دەکرێت و شوێن دابین دەکرێت .
٤- خولەکە تایبەتە بە شاری هەولێر و دەورووبەری.
٥- ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ کتێبەکە بە شێوەی pdf و بەشێوەی چاپکراو بڵاو دەکرێتەوە و بەشداربووان دەتوانن بێ بەرامبەر کتێبەکە وەربگرن.
٦- جگە لەبڕوانامەی بەشداریکردن ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ خەڵاتی جۆراوجۆر بەسەر یەکەم تا پێنجەم دابەش دەکرێت.
٧. بۆ تەمەنی ١٦ ساڵ بەرەو سەرەوە.

بۆ بەشداریکردن دەتوانن نام بنێرن بۆ ئەم هەژمارە:-
@A_g_a_90

و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#ئاگاداری...
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست بن.
بۆ خولی ﴿چل فەرموودەی پێغەمبەری نازدار ﷺ_ دەربارەی باوەڕ و کرداری باوەڕدار﴾ لە نووسینی بەڕێز (باوکی شافعی).
بۆ ئەو برایانەی کە لە دەرەوەی شاری هەولێرن، ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ لە خزمەتی ئێوەش ئەبین لە هەر شوێنێکەوە بن، بەڵام بۆ تاقیکردنەوەکان ئەوەی دەتوانێت ئامادە بێت بۆ تاقیکردنەوەکە لە خزمەتی دەبین ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌، ئەو بەڕێزەشی ناتوانێت ئامادە بێت، دەتوانێت بەردەوام بێت لەگەڵمان وەکو گوێگر و ڕۆژانە هەر چالاکییەک هەبوو دەتوانێت بەشدار بێت، واتە تەنها بەشداری تاقیکردنەوەکە ناکات گەر نەتوانێت، گرنگ وەرگرتنی سوودەکەیە و خوای گەورە لە هەموو لایەکی وەربگرێت و سەرکەوتوو و سەرفرازی دونیا و دواڕۆژتان بکات.
تێبینی//
گومانتان نەبێت لەوەی کە هەمووتان برای موسڵمانی ئێمەن و ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ هەمیشە لە خزمەتتانین، ئەنجام نەدانی تاقیکردنەوەکە بۆ ئێوەی بەڕێز لەبەر نەبوونی ئەندامە لە دەرەوەی شاری هەولێر، ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ هەموو لایەک هەیە.


بۆ بەشداریکردن دەتوانن نام بنێرن بۆ ئەم هەژمارە:-
@A_g_a_90
و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_هێنانەوە...
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست و دوو لە گوناھ و تاوان بن.
١.ئایا ئەتەوێت بێ بەش نەبیت لە ئەنجامدانی کردەوەی چاک لە ڕۆژانێک کە تیایدا خێری زیاترە وەک لە جیهاد!
(جگەلە ئەو کەسەی بە خۆی و ماڵ و منداڵییەوە دەربچێت لە پێناو خوای گەورە و هیچیان نەگەڕێنەوە)
٢.ئایا ئەتەوێت ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه ‌٦٣٠ پاییز لە دۆزەخ دوور بکەویتەوە!
٣. ئایا ئەتەوێت ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ گوناهی ساڵی پێشوو و ساڵی داهاتووت بسڕێتەوە!
(جگەلە گوناهە گەورەکان)

کەواتە نیازت پاک بکەرەوە بۆ خوای گەورە و دوور بکەوە لە ئەنجامدانی پەرستن بۆ ڕیا، و ناوی خوای گەورە بێنە و هەنگاو بنێ و ئەم ١٠ ڕۆژە بە پەرستن بەڕێ بکە.
١.دەڕۆژی سەرەتایی مانگی حاجیان لەهەموو ڕۆژەکانی تری ساڵ باشتره ، لەفەرموودەیەکدا هاتووە : ((مَا مِنْ أَيَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِيهِنَّ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنْ هَذِهِ الأَيَّامِ الْعَشْرِ ، فَقَالُوا : يَا رَسُولَ اللَّهِ وَلاَ الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) : وَلاَ الْجـِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ إِلاَّ رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ فَلَمْ يَرْجِعْ مِنْ ذَلِكَ بِشَيْءٍ))
واتە : هیچ ڕۆژانێك نییە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویست تر بێت لە لای خوا وەكو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان ، وتیان : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ؟ فەرمووی : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ، تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە.

٢.پێغەمبەری نازدارمان ﷺ دەفەرمێت:
(‏ما من عبد يصوم في سبيل الله إلا باعد الله بذلك اليوم وجهه عن النار سبعين خريفا).
واتە: هیچ بەندەییەک نییە بەڕۆژوو بێت لە پێناوی خوای گەورە ئیلا خوای گەورە ڕووخساری لە ئاگر دوور دەخاتەوە بەماوەی حەفتا پایز.
کەواتە هەوڵبدە هەر نۆ ڕۆژەکە بە ڕۆژوو بیت، ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ ٦٣٠ ساڵ لە دۆزەخ دوور دەخرێیتەوە.

٣. پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ فەرموویەتی : ❪❪صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ❫❫.
واتە : ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە چاوەڕوانم كە خوای گەورە بیكاتە مایەی كەفارەت و سڕینەوە و لێخۆشبوونی تاوانی ساڵێك لە پێشییەوە و ساڵێكیش لە پاشییەوە (واتە : ببێتە كەفارەتی تاوانی دوو ساڵ).
کەواتە هەوڵبدە بەلایەنی کەمەوە ڕۆژی عەرەفە بە ڕۆژوو بیت.

و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ 🌹


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#ئاگادارکردنەوە..
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
برایانی بەرێزم ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ ١ی٧ دەست دەکرێت بە وانەکانی ﴿چل فەرموودەی پێغەمبەری نازدار ﷺ_ دەربارەی باوەڕ و کرداری باوەڕدار﴾ لە نووسینی بەڕێز (باوکی شافعی).
سەرکەوتووی دونیا و دواڕۆژ بن و خوای گەورە لە هەموو لایەکی وەربگرێت بە گەورەیی و بەزەیی خۆی.
و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
‌‌
#ئاگاداری...
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
بەو هیوایەی هەموو لایەڪ باش و تەندروست بن
ئاگادارییەڪ لەپڕۆژەی ئاگاوە:-
پڕۆژەی ئاگا هەموو ئەو بەڕێزانە ئاگادار دەڪاتەوە ڪە بەشدارییان ڪردووە لە پڕۆژەی ڪتێبی فیستیڤاڵی ڕەنگەڪان و خولیای ئەوەیان هەیە ببنە نووسەر لەسەر داوای بەشداربووان کاتی وەرگرتنی ڕاپۆرتەکانمان درێژ کردەوە تاکو ١ی٨ ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌.

تێبینی//
ڕاپۆرتەکان بۆ تیلیگرام یان واتس ئاپ یان ڤایبەری ئەم ژمارەیە بنێرن:-
07507147037

و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَەُ🌹

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
‌‌بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەندروست بن.
الحمدلله وەکو بەڵێنمان دابوو بە شێوەی ❪pdf❫ و بە شێوەی چاپکراویش بە کتێبی ﴿گوزەرێڪ لە ژیانم، لە تاریڪی بەرەو ڕووناڪی﴾ لە نووسینی بەڕێز﴿ خاتوو شنە﴾، لە بەرواری ١ ی ٧ لە خزمەتتان بین، فەرموون دەتوانن لەم بەستەرەی خوارەوە کتێبەکە داببەزێنن و خوێنەری بن ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌.

و ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ دەتوانن بە چاپکراوی کتێبەکە وەربگرن لە (کتێبخانەی هێڤی لە پشت پارێزگا).
داواکارم لە پەروەردگاری بە بەزەیی و باڵادەستمان بیکاتە تێشووی تەواوی ئەو بەڕێزانەی پێوە ماندوو بوونە و بیکاتە ڕێنوێنی بۆ تەواوی خوێنەران.
و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست

MediaFire link: گوزەرێك_لەژیانم_لەتاریکی_بەرەو_ڕووناکی.pdf
https://www.mediafire.com/download/pqm0rnj0cg5hvyz


‌‌
#بەبیرهێنانەوە...
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
‌‌بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەندروست بن.
خوشک و برای موسڵمانم لەم ڕۆژە پیرۆزانەدا ئەم ویردانە زۆر دووبارە بکەنەوە:
اللە اکبر.
‌‌لَاْ‌‌ إِلٰهَ‌‌ ‌إِلَّاْ‌‌ ‌اللّٰه‌‌.
الحمدللە.
سبحان اللە.
لەسەر فەرموودەی سەروەری نازدارمان ﷺ:-
ما مِن أيَّامٍ أعظَمُ عندَ اللَّهِ ولا أحِبُّ إليهِ العملُ فيهنَّ من أيَّامِ عشرِ ذي الحِجَّةِ فأَكثِروا فيهنَّ منَ التَّسبيحِ والتَّكبيرِ والتَّحميدِ والتَّهليلِ.

و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
‌‌
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
‌‌بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەوا تەندروست و دوور لە گوناھ و تاوان و کات بەفێڕۆدان بن بە تایبەت لەم ڕۆژە گەورەیە کە هیچ کەس گەرەنتی ئەوەمان نییە دووبارە پێی ئەگەینەوە یان نا..
ڕۆژێکی زۆر گرنگ و بەنرخ و پڕ بەرەکەتە و یەکێکە لە دیارییە گەورەکانی خوای گەورە بۆ ئێمەی مرۆڤی گوناهبار و تاوانبار و بێ خەم لە دواڕۆژ.

🔴باشترین نزا نزای ڕۆژی عەرەفەیە:
قال رسول الله ﷺ : خَيْرُ الدُّعَاءِ دُعَاءُ يَوْمِ عَرَفَةَ، وَخَيْرُ مَا قُلْتُ أَنَا وَالنَّبِيُّونَ مِنْ قَبْلِي : لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ "
واتە : باشترین نزا نزای ڕۆژی عەرەفەیە ، وە باشترینی ئەوەی من و پێغەمبەرانی پێش من وتبێتمان بریتییە لە:
لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ.

🔴ئێوارەی ڕۆژۍ عەرەفە:-
▫️عُمَرَ بْنِ الْوَرْدِ دەفەرموێت: عَطَاءِ بْنِ أَبِي رَبَاحٍ پێی ووتم: «ئەگەر دەتوانیت ئێوارەی ڕۆژی عەرەفە بە تەنها بیت ئەوە وا بڪە».

واتە تەنها بوونەوە بۆ نزا ڪردن و زیڪر وپاڕانەوە وبیرڪردنەوە و داوای لێخۆشبوون لە هەڵە وتاوان وڪەموڪوڕۍ وهەڵدانەوەی پەڕەیەڪی سپی ونەگەڕانەوە بۆ سەر تاوان.

🌹و ئەمڕۆ هەینییە سەڵاواتتان بیر نەچێت بەسەر سەروەر و گەورە و مامۆستامان پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ.🌹

و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
‌‌
(إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ)

مرۆڤ بە سروشتی حاڵ زۆری حەز بە دڵنیایی و بە پارێزراوی هەیە ،بەهێزترین ڕستەی دڵنیایش لە قورئاندایە  کاتێک خودا خۆی دەفەرمووێت گوێم لێیە و ئاگادارم ئیدی له چی دوودڵی چی دەتوەستێنێت لە دوعاکردن ، داوای لێبکە  ئەو گوێبیستی دەنگی تۆیە ئاگادار بە حاڵی دڵ و دەروونی تۆیە ، داوا لەو خودایە بکە کە ئاتاج بە کەس نیە و هەمووان ئاتاج بەون ، ئەو خودایەی نیازی بەکەس نیە و جێی نیازی هەمووانە.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_و بنیادێکی_تەندروست