میــزان - کـوردستان
1.72K subscribers
199 photos
163 videos
67 files
871 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
#ڕێنووس_14
#رسم_الخط_14
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(و)ی پەیوەندی
(و and) وشەیەکی سەربەخۆیە و دەبێ بە شێوەیکی سەربەخۆ بنووسرێ.
و نەلکێندرێ بە وشەکانی پێش و پاشی خۆی.
بۆ نموونە دەبێ بنووسرێ:
🔶(من و تۆ)
نەک (منو تۆ)یان نەک (منو تۆ).
🔶(سەر و ماڵ)
نەک (سەرو ماڵ) یان نەک (سەروو ماڵ).
🔶(هیوا و ئاوات)
نەک (هیواو ئاوات).
سەرنج: نموونەکانی سەرەوه هەر کامەیان سێ وشەی جیاوازن و پێکەوه
مانایەکی نوێ پێک ناهێنن و هەر بە تەنیا مانای خۆیان پاراستووه و جیاوازییان
هەیە لەگەڵ وشەی لێکدراو.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(و) ربط
(و، and) کلمەی مستقلی میباشد، و باید بە شکل مستقل نوشتە شود، و بە کلمەهای قبل و بعدِ خود متصل نشود.

برای مثال باید نوشتە شود:
🔶(من و تۆ)
نە اینکە (منو تۆ) یا (منو تۆ)
🔶(سەر و ماڵ)
نە اینکە (سەرو ماڵ) یا (سەروو ماڵ)
🔶(هیوا و ئاوات)
نە اینکە (هیواو ئاوات)
نکتە: مثالهای بالا هر کدامشان یک لغت متفاوتند، و با هم معنای جدیدی تشکیل نمیدهند و بە تنهایی معنای خود را حفظ و با کلمەی مرکب متفاوتند.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
#ڕێنووس

#فێربوونی_پیتەکانی_زمانی_کوردی

ـــــــــــــ

پیتی

ئەم پیتە پیتێکی نەبزوێنە کە لە سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی وشەدا دێ.

ــــــــــــــــ

حرف

این حرف یک حرف صامت است کە در ابتدا و وسط و آخر کلمە می‌آید.
مانند:

#قاز
#قەساب
#قەشە(کشیش مسیحی)
#بریقە(درخشش)
#دەق(متن)



👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
#ڕێنووس

#فێربوونی_پیتەکانی_زمانی_کوردی

ـــــــــــــ

پیتی

ئەم پیتە پیتێکی نەبزوێنە کە لە سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی وشەدا دێ.

ــــــــــــــــ

حرف

این حرف یک حرف صامت است کە در ابتدا و وسط و آخر کلمە می‌آید.
مانند:

#کێک
#کراس
#کەباب
#خاک
#کاڵەک(خربزه)



👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
wirdbûnewe le tîpe Hewramiyeke.pdf
314.1 KB
وردبوونەوە لە ناوەڕۆکی هێمای "دٚ"

📖لە زمانی کوردی و بە دیاریکراوی لە هەورامی و سۆرانیدا دەنگێک هەیە کە لە دەنگی"گ"زۆر نزیکە،بەڵام وەکوو"گ"بە ڕۆشنی و پاراوی بێژە ناکرێ و لە سەر زاردا تۆزێ سووکتر و کاڵتر دەردەکەوێ.لە هەورامیدا بۆ ئەم دەنگە هێمای"د٘"یان داتاشێوە کە وەک دیارە شێوەی لە"د" دەچێ......


ژیـــرۆ


👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Quran
لەنێو_بردنی_ژینگەی_نەتەوەی_ژێردەست.pdf
421.7 KB
📖 لەنێو بردنی ژینگەی نەتەوەی ژێردەست بەشێک لە ستراتیژیی داگیرکەرە

🖌 ڕامان شەریفی

📃 ئاماژە:

لەنێوبردنی ژینگەی زاگرۆس تەنیا بە لەنێوچوونی سروشتی ئەم ناوچەیە کۆتایی نایەت و دەسەڵاتی داگیرکەر لە ڕێڕەوی هەوڵێکی پالن داڕێژراودا خولیای ئەوەی لە مێشکدایە کە بە لەنێوبردنی ژینگەی ئەم یەکە جوغرافیایییە بگاتە ئامانجی کۆتاییی خۆی کە لەنێوبردن و پەڕتەوازە کردنی دانیشتوانی ڕەسەنی ئەم ناوچەیە بۆ شوێنەکانی دیکەیە. داگیرکەر زۆر چاک لەوە تێدەگات کە ئەگەر نەتەوەیەک ژینگەکەی لە نێو بچێت ئەستەمە تازە بتوانێت مەترسی لەسەر داگیرکەران دروست بکات و دەسەڵاتی سەربەخۆی خۆی بونیاد بنێتەوە.

#گۆڤاری_تیشک
#ژمارە_٥٦
#ژینگە
#هەوڵی_لەنێوبردنی_دارستانەکان
#هەوڵی_سیستماتیک_لە_پێناولەنێوبردنی_گۆلاوی_ورمێ

بۆخوێندنەوەی بابەت لێرە کرتە بکەن


👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Quran
🌐‌ دە بەستەری بەسوود بۆ بابەتە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی:

1⃣ وەرگێڕی گووگڵ: https://translate.google.com

2⃣ وەرگێڕی کۆڵینز: https://www.collinsdictionary.com/translator

3⃣ هەڵەچنی ئاسۆ: https://spell.kurdinus.com/

4⃣ فەرهەنگی کاوە: https://kawedic.info/

5⃣ کوردینووس: https://kurdinus.com/2019/Transliterate.html

6⃣ یاگەی زمانی کوردی: http://diyako.yageyziman.com/%da%95%db%8e%d9%86%d9%88%d9%88%d8%b3/

7⃣ فەرهەنگی ئایتی: https://ferheng.zkurd.org/

8⃣ ڤەژینبوکس: https://books.vejin.net/

9⃣ ڤەژینلێکس: https://lex.vejin.net/

🔟 فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی: https://t.me/renusisaratayi

👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Quran
🟥 ڕۆڵی میدیای نوێ لە‌ بەهێزکردنی زماندا بۆ چێکردنی پێناسە‌ی نە‌تە‌وە‌یی


💢 لە ئەم گوتارەدا، باسی زمان، پێناسە یان هۆوییەتی نەتەوەیی و میدیا دەکەم. دوایی، باسی ئەو پێوەندییەی نێوان زمان و پێناسە و میدیا لە ناو کورداندا دەکەم. دەمەوێ بە گشتی ئەمە بێژم: گرینگترین پێکهاتەی پێناسەی نەتەوەیی، زمانە، چونکە هەموو یان زۆربەی(واتە پڕانیا) پێکهاتەکانی گوتاری پێناسەی نەتەوەیی، وەکوو مێژوو، لە ڕێگای زمان ساز دەکرێن(ئان ژی، دێنە سازکرن). لەگەڵ ئەوەشدا، ڕۆڵی زمان لە ژیانی هەموو نەتەوەکاندا بە ڕادەی یەک گرینگ نییە(یانی، رۆلا زمان ژ بۆ هەموو نەتەوەیان نە وەک هەڤە). زمان بۆ پێناسەکردنمان گرینگە تا ئەو ڕادەیە کە ئێمە خۆمانی پێ دەناسێنین، لە هەمان کاتیشدا، خۆمانی پێ لە خەڵکی دیکە نزیک یان دوور دەکەینەوە. گرینگیی زمان لە پڕۆسەی خۆ پێناسە کردندا هەرچی بێ، بە دەستی میدیا و بە هاریکاریی میدیا بەهێزتر دەبێ. لە دوو لاوە(ژ دوو ئالیان ڤە)، ئامرازەکانی پێوەندیگرتن ڕۆڵی زمان لە چێکردنی پێناسەی نەتەوەییدا دەتوانن بەهێزتربکەن: (١) دەتوانن هاریکاریی بکەن بۆ ناساندن، مەحفووز کردن و پێشکەوتنی زمان؛ (٢) دەتوانن هێزی زمان بۆ دەربڕین و دروستکردنی پێناسەی نەتەوەیی زێدەتر بکەن. بە لەبەرچاوگرتنی دەوروبەر، لێکۆڵینەوە نیشان دەدا کە کوردەکان بە شێوەیەکی تا ڕادەیەک باش میدیای نوێ دەکار دەکەن، بە تایبەت لە پرۆسەی چێکردنی پێناسەدا و لە پرۆسەی گەشەکردنی شێوەزارەکانی کوردیدا. بەڵام، لێکۆڵینەوەی زێدەتر پێویستە بۆ ئەوە کە بەڕاستی تەئسیری ئامرازە گشتییە نوێیەکان لە سەر پێناسە و زمانی کوردی ببینین.

✍️ د. جەعفەری شێخولئیسلامی


👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
ناسیۆنالیزمی ھەرڕۆژەیی.pdf
302.2 KB
ناسیۆنالیزمی هەرڕۆژەیی

🔘 ئەم دەستەواژە ئاماژەیە بە نواندنەوەی هەرڕۆژەیی و بەردەوامی نەتەوە و نەتەوایەتی لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکدا بە شێوەیەک کە هەستی هاوبەشی ئینتیما و سەربەیی لە لای مرۆڤەکان درووس دەکات. نموونەگەلێک لە ناسیۆنالیزمی هەرڕۆژەیی بریتییە لە:کەڵک وەرگرتن لە ئاڵا لە کۆدەقە ڕۆژانەکاندا،سروودگەلی نەتەوایەتی، ڕووداوگەلی وەرزشی، هێماکانی سەر پارە و پووڵ،دەربڕین و ڕستە باوەکان وەکوو خاکی ئێمە، سەرزەمینی ئێمە، گۆرانی و موسیقای نەتەوەیی،......

🔘 ناسیونالیزمی هەرڕۆژەیی زۆرتر لە ڕێگەی دام و دەزگاکانی دەوڵەتی وەکوو قوتابخانە بەرهەم دێت.


✍️ ئاتسوکۆ ئیچیجۆ

🌏 وەرگێڕ:حیسام خاکپوور

🌏 وەرگیراو لە ماڵپەڕی"ژنەفتن"



👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🟢 #نیشتمان

لاوی کورد ئەر پاکه شیرت هەسته وەک شێری ژیان
ڕاکه مەیدان بۆ به جێ هێنانی مافی نیشتمان

ڕۆڵەکەی سوڵتان “صلاح الدین” نەخۆی گۆڵی کەسان
ڕوکنی ئیمان خۆشەویستی نیشتمانه بێ گومان

لاوی کوردم خۆت نەکەیته داری دەستی دوژمنت
دوژمنت نەت باته مەیدان بۆ برای خۆ کوشتنت

کورده قەت نەنووی بەلایەی دوژمنی عەییارەوه
شیری دوژمن تێکەڵه حەتمەن به ژاری مارەوه

ڕەنگ نەکەی داوێنی نامووست به لەککەی عارەوه
نیشتمانت دایکته نەی دەی به دەس ئەغیارەوه


شێعر: کاکە ئەحمەد موفتی زادە

دەنگ: کاکە ئیقباڵ تەیفوری

مێلۆدی: کاکە ڕەشید فەیزی نژاد

بە بەشداری هونەرمەندان: کاکە حەسەن دەرزی و کاکە سدیق زۆهری


💠 لینک دانلود از یوتیوب:

♦️https://www.youtube.com/watch?v=eY4APWU9IIQ



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
نەتەوە و دین
<unknown>
🔵 نـــــــەتــەوە و دیــــــــن


🔴 لێدوانێکی کاکە ئەحمەد موفتیزادە سەبارەت بە:

1. چۆنیەتی ڕوانین بۆ مێژوو بەتایبەت مێژووی کورد؛

2. خەبات لەسەر لەبەرکردن جل و بەرگی کوردی؛

3. گرینگی خوێندنی منداڵ لە قوتابخانە بە زوانی کوردی؛

4. کاریگەری نەخوێندن بە زوانی کوردی لەسەر زانایانی کورد و لە سەر کتێبخانەی کوردی؛

5. باری ئەرێنی و باری نەرێنی نەتەوایەتی لە ڕوانگەی دینەوە؛

6. گەشەی مرۆڤ هەمبەری، گەشەی دین و گۆڕانکاری لە سەر پەیوەندی نێوان نەتەوە جیاوازەکان.


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵دەربارەی ناسیۆنالیزم و ئایین و پرسی کورد

"چارلز تایلۆر" لە کتێبی "سەردەمی عەلمانی" دا ئاماژە بەوە دەکات کە ئایین تەنها لە سنووری نوخبە بچووکە ڕۆشنبیرەکاندا پەراوێز دەخرێت نەک لە بیرکردنەوە و کردارەکانی جەماوەر لە سەرانسەری جیهاندا. هەروەها "یۆرگن مایەر" پێی وایە چیرۆکی ئایین چەواشەکارانەیە و ناکرێ ڕەهەندێکی ناوەندی وەهای فەرهەنگ، پشتگوێ بخرێت.
هەروەها "بێرگەر" پێی وایە ئەو کەسانەی لە شیکارییەکانیاندا ئایین پشتگوێ دەخەن، مەترسییەکی گەورەی کورتبینیان لەسەرە.
بە بڕوای "فریدلەند"یش، خودا لە مێژوودا پیاسە دەکات.
لە پێوەندی لەگەڵ ناسیۆناڵیسمدا، "گێلنێر" دەبێژێت ئایین بوو بە فەرهەنگ، تێکەڵ بە ئێتنیسیتە کراو بە تێپەڕبوونی زەمەن، ئاوێتەی ناسیۆناڵیسم کڕا. هەروەها "ڕۆنان"، کاتێک لە ڕستە بەناوبانگەکەی ئێژێ ناسیۆناڵیسم، ڕێفڕاندۆمێکی ڕۆژانەیەو دواتر ئەڵێت نەتەوە، کۆمەڵگایەیەک لە یادەوەرییە، بۆ کۆشوناس و یادەوەری کۆ، ئاماژە بە نەتەوەی یەهوود دەکات.
خراپ نییە ئاماژەیەکیش بە بۆچوونی "هیز" بکرێت لە کتێبی "کۆمەڵە وتارێک سەبارەت بە ناسیۆناڵیسم" و ئەو ڕستەیە کە ئاماژە دەکات ناسیۆنالیزم هەستێکی قووڵ و قەناعەتبەخشە کە لە بنەڕەتدا ئایینییە.
پێوەندی نێوان ناسیۆناڵیسم و ئایین، پێوەندییەکی لێکدانەبڕاوەو شۆێن پێی ئەم ئیدعایە لە هەموو جۆرە ناسیۆناڵیسمەکاندا دەبینرێت. "کرووز" لە کتێبی "سەرزەوی خودا"، بە لێکۆڵینەوە لە سەر نەتەوە بڕوایی و ناسیۆناڵیسم، هەر لە کتێبی پیرۆز تا ولایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، باسی ئەوە دەکات کە ناسیۆناڵیسم، هێزێکی سۆزدارانەی کۆیە لە فەرهەنگداو پێوەندی قووڵی لەگەڵ ئاییندا بووە. ئەو بە نموونە هاوردنەوە لە یەهوود، دەبێژێ خوداوەند ئێتنیکێکی تایبەتی هەڵبژاردو بلێندەری سەرزەوینێکی تایبەت بوو بەوان. دواتر ڕۆڵی ئایین لە ناسیۆناڵیسمی نوێدا زەق دەکاتەوە لە هەموو وڵاتانێک کە لە پڕۆسەی ناسیۆناڵیسمدا، ئایین، دینامێسمێکی بەهێز بووە تێیدا.
لەم پێوەندییەدا پێویستە ئاماژە بە "جۆرج تووماس"یش بکرێت کە ئەڵێت فێستیواڵی نەتەوەیی- ئایینی، بینا میژووییەکان و کلیسا، چ دەورێکی کاریگەریان بووە لە ناسیۆناڵیسمی ئاڵمانیدا.
بە ڕوانین بۆ هەر چوار داگیرکەری کوردستانیش، ئەو ڕاستییە زەقتر دەبێتەوە کە چۆناوچۆن، ناسیۆناڵیسمی ئێرانی، ناسیۆناڵیسمی تورکی وناسیۆناڵیسمی عەرەبی، ئایین دەکەن بە بنیاتی دەوڵەتی نەتەوەیی و پیرۆز کردنی خاک و سنوورو سەروەری خۆیان.
درێژە لە کۆمێنت

ئەو ئیدعایە دوور لە ڕاستی و زیدەڕەوی نییە گەر بلێین، جوگرافیای ئەم چوار وڵاتە، بە کەڵکوەرگرتن لە ئایین، شوناسی پیرۆزی بۆ درووستکراوەو ئەم داگیرکەرانە، لە ڕێگای خاوەندارییەتی هێماو نەریتی ئایینی، گەشە بە ناسیۆناڵیسمی خۆیان ئەدەن یان پاساو بۆ داگیرکاری نەتەوەی کورد دەهێننەوە.
٭٭٭٭
ناسیۆناڵیسمی کورد، نەک تەنیا پێویست ناکات ڕووبەڕووی پرسی ئایین بێتەوە بەڵکوو بە پێی ئەوەی پێشتر گوتراو نموونەکان، پێویستە لە توانستەکانی ئایین، کەڵک وەربگرێت بۆ چەسپاندنی خۆی لە چوارچێوەی قەڵەمڕەو، حکوومەت و فەرهەنگ.

بۆ خوێندنەوەی زیاتر بڕوانە بۆ:
strong religious- nationalism- theory and practice, centre d,etudes et de recherches internationales sciences po. 2015
religion and nationalism in the first world, john coakley, 2002
✍️هویت کوردی و دین، بهزاد خوشحالی، کتاب الکترونیک, 1384


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
ک.د.ئازاد(لاواندنەوەیەک)
رۆژنامه
لاواندنەوەیەک بۆ "سەردەشت"

شتێک لەسەر دڵم ماوە
ڕازێکه قەت نەگوتراوە
داخم خەڵکت یەکدیگر نین
له ئاستی یەکترا نەوین
دارستانێکه ئەو گەله
هەر ساتێکی نۆرە و هەله
بەڵام هەندێکیان نەزانن
هۆرەی دار و دارستانن

ئەوەی پشتمان لێک دەبەستێ
دوژمن له ئاستی ناوەستێ
خۆشەویستیی ئەم خاکەیه
عەشقی ئەم خاکە پاکەیه

سەردەشت، ئەی شاری شیرینم
یاخوا قەت خەمگین نەتبینم
بزەی سەر لێوت نەتۆرێ
تووشت نەبێ هیچ ناسۆرێ
ئاڵات هەر وا شەکاوە بێ
شکۆی ئەو ناوە ناوە بێ

هاوڕێ لەگەڵ لاوەکانت
خۆشم دەکەم بە قوربانت
ئەوسا لەسەر گردەسوورت
دەڵێم به لاوی جەسوورت
سەردەشت دڵە، ناسڕێتەوە
کوردیش هەرگیز ناتوێتەوە

مامۆستا ک.د.ئازاد ✍🏼

ئەمڕۆ سێشەممە
۷ی پووشپەڕی ساڵی ۲۷۲۲ی کوردی

"ساڵڕۆژی کیمیابارانی سەردەشت" 🥀


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔴 هاوڕێیان کوردی✍️ نووسین ئاسانە

📖دانشتنی پازدەیەم (15)ڕێنووسی زمانی کوردی (کرمانجی)

🔻#_ناساندنی کردارەکانی heye_hene
🔻#_تاکی نادیار heye#
🔻#_کۆی نادیار hene#



تکایە بۆ فێربوونی باشتر هەوڵ بدەن لە سەر لاپەڕەیێک ڕاهێنان بۆ وانەکان بکەن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📋 جلسە پانزدهم آموزش زبان کردی(کرمانجی)


🔻#آشنایی با افعال heye_hene
🔻#مفرد غایب heye#
🔻#جمع غایب hene#



🔴دوستان عزیز برای یادگیری بهتر،حتما درسهای هر هفتە را بە خوبی تمرین کنید.

👈🏼 دوستانتان را بە کانال آموزش زبان کوردی میزان آشنا فرمائید.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وەرگیراو:آموزش گام به گام کوردی کرمانجی


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔵#کوردی #کورمانجی

🔻#اعلام داشتن چیزی

🔻#معرفی خانواده
Du birayên min #hene
🔹من دو برادر دارم

Gula min #heye
🔹من گل دارم

#heye
#hene


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
016-0Danasîna malbatê para çarem-Heye-Hene.pdf
781.6 KB
🔵#کوردی #کورمانجی

🔻#اعلام داشتن چیزی

🔻#معرفی خانواده
Du birayên min #hene
🔹من دو برادر دارم

Gula min #heye
🔹من گل دارم

#heye
#hene


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵دادگاییکردنی#مەلیک مەحمودی حەفید لەلایەن بەریتانیاوە


🔹دوای ئەوەی مەلیک مەحمودی حەفید لە جەنگی دەربەندی بازیان لەساڵی ١٩١٩ بە برینداری لەلایەن بەریتانییەکانەوە دەستگیردەکرێت، دەبرێتە سەربازگەی ڕەشید و لەوێ لە خەستەخانە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت. دوای کۆتایی هاتنی نەشتەرگەرییەکەی، شێخی نەمر بە تۆمەتی کودەتا و هەڵگیرساندنی شۆڕش دژی ئینگلیز، لەدادگای سەربازی دادگایی دەکرێت. کاتێک تۆمەتی کودەتا درایە پاڵ شێخی نەمر، لە وەڵامدا شێخ فەرمووی: نەک دادگای سەربازی ئینگلیز، بەڵکو هیچ دادگایەک لە جیهاندا مافی ئەوەی نییە دادگاییم بکات لەبەرئەوەی داوای مافێکم کردووە کە دەوڵەتە هاوپەیمانەکان دانیان پێدا ناوە. من بۆ پاراستنی مافی کورد و کوردستان جەنگم لەگەڵ ئینگلیز بەرپاکرد.

ئارنۆڵد ویڵسن حاکمی سیاسی بەریتانیا لە عێراق دەگێڕێتەوە و دەڵێت: شێخ مەحمود بەڕووی دادگادا هاواری کرد و کاغەزێکی لوول کراوی لە گیرفانی دەرهێنا کە هەر چواردە بەندەکەی ویڵسنی تێدابوو. شێخ مەحمود بەیاننامەکەی خوێندنەوە کە تێیدا باس لە داننان بە مافی کەمە نەتەوایەتییەکان دەکات.

شێخی نەمر لەدادگا ڕووی کردە حاکم و فەرمووی: ئێوەی بێگانە هەزاران کیلۆمەترتان بڕیوە بۆ داگیرکردنی ووڵاتمان. خێرو بێری ووڵاتمانتان بەتاڵان بردووە. ئایا ئێوە تاوانباری ڕاستەقینەن یان من کە بەرگری لە مافی نەتەوەکەی خۆم دەکەم و ووڵاتی خۆم لە دڕندایەتی ئێوە دەپارێزم؟

شێخی نەمر فەرمووی: من لەم دادگاییەدا تۆمەتبارێکی سیاسیم و لانی کەم دەبێت دادگایەکی بێلایەن دادگاییم بکات چونکە من نوێنەری گەل و حکوومەتێکی دانپێدانراوم لەلایەن دەوڵەتە هاوپەیمانەکانەوە.

سەرۆکی دادگای سەربازی ئینگلیز پرسیارێکی ئاڕاستەی شێخ مەحمود کرد و وتی: کە ئێمە هاوپەیمان بووین لەگەڵتاندا، بۆچی ئێوە کودەتاتان لەدژمان بەرپاکرد؟

شێخ مەحمود وتی: پرسیار لە ڕاوێژکارە سیاسییەکەتان بکە (مێجەرسۆن) کە چ فیتنەیەکی نایەوە.

سەرۆکی دادگا سەبارەت بەم وەڵامەی شێخ مەحمود پرسیاری لە مەیجەر دانلیس کرد کە لێپرسراوی ڕووداوەکانی نێوان شێخ مەحمود و بەرپرسانی سیاسی ئینگلیز بوو.

مەیجەر دانلیس ووتی: لەنێوان شێخ مەحمود ی سەرۆکی کاتی حکومەتی کوردستان و مەیجەرسۆن، ناکۆکی و ساردی هەبوو. لەم کاتەدا شێخی نەمر جامانەکەی دەگرێتە دانلیس و هاوار دەکات بەسەریدا و دەڵێت: بێ ویژدان، بۆ بە ئاشتی چارەسەری بارودۆخەکەت نەکرد؟ هەموو ئەو خوێنەی کە ڕژاوە لەنێوان هەردوولادا لە ئەستۆی تۆدایە.

سەرۆکی دادگا ڕووی کردە شێخی نەمر و پێی ووت: تۆ تەنانەت لەناو دادگاشدا شەڕمان لەگەڵ دەکەیت.

شێخی نەمر فەرمووی: من شەڕ ناکەم، بەڵام ناچارم بۆ بەدەستهێنانی مافی ڕەوای کورد شەڕی بەرەنگاری بکەم.

سەرۆکی دادگا ڕووی کردە مەیجەر دانلیس و ووتی: تۆ بەرپرسیاریت بەرامبەر گەیاندنی دەنگوباس و بارودۆخ بە دەوڵەت، بۆچی لەکاتی خۆیدا نەتگەیاند؟

مەیجەر دانلیس ووتی: پێشبینیم نەدەکرد وا بە خێرایی ئاگری شۆڕش بەهەموو لایەکدا بڵاوبێتەوە. بەڵام هەر بەردەوام خەریکی دۆزینەوەی ڕێگەچارە بووم.

سەرۆکی دادگا داوای ئەو شایەتانەی کرد کە لەلایەن کاپتن بۆن (حاکمی سیاسی چەمچەماڵ) ڕەوانەی بەغداد کرابوون بۆ شایەتیدان لەسەر مەلیک مەحمود کە پێکهاتبوون لە ٧ کەسایەتی نزیک لە شێخی نەمر. شایەتەکان هاتنە ژوورەوە، لەو ساتەدا مەلیک مەحمود تەماشای کردن و زەردەخەنەیەکی کرد. سەرۆکی دادگا پرسیاری لە مەلیک مەحمود کرد و ووتی: بۆچی پێدەکەنیت؟

لە وەڵامدا شێخی نەمر فەرمووی: ئێوە کارێکتان کردووە شایەنی پێکەنینە! ئەوەتا هەڕەشەی ئێوە وای لەم کوردانە کردووە کە بێن شایەتیم لەسەر بدەن! لەکاتێکدا من کۆمەکیم بەوان کردووە و داوای مافی ئەوان لە ئێوە دەکەم! من لێتان ناترسم و هەرگیز داوای لێبوردنتان لێ ناکەم.

سەرۆکی دادگا وتەی لە شایەتەکان وەرگرت، هەندێکیان شایەتییان لەسەر شێخی نەمر دا کە ڕۆڵی هەبووە لە کێشەکان لەگەڵ ئینگلیز، هەندێکیشیان بە پێچەوانەوە بەرگرییان لە شێخی نەمر کرد و هەموو ئەو تۆمەتانەیان ڕەتکردەوە کە ئاڕاستەی مەلیک مەحمود کرابوون. دوای وەرگرتنی وتە لە شایەتەکان و بەرگریکردنی شێخی نەمر لەخۆی، سەرۆکی دادگا ئەم بڕیارانەی لای خوارەوەی دەرکرد:

- مەلیک مەحمود: بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.
- شێخ محەمەد غەریب قازانقایە: بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.
- مەحمودخانی دزڵی: بەبێ ئامادەبوونی خۆی بڕیاری زیندانی هەتا هەتایی بۆ دەرچوو.
- مەحمودخانی کانی سانان: بەبێ ئامادەبوونی خۆی بڕیاری ٣ ساڵ زیندانی بۆ دەرچوو.


👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Quran
دواتر بڕیاری حوکمی دادگا تەمییز کرایەوە، سەرۆکی دادگا بە لەبەرچاوگرتنی هەڵسوکەوتی مرۆڤدۆستانەی مەلیک مەحمود لەگەڵ دیلە بەریتانییەکان، بڕیارەکەی بۆ شێخی نەمر و شێخ محەمەد غەریب قازانقایە لە سێدارەوە گۆڕی بۆ دوورخستنەوە بۆ دورگەی ئەندامان لە هندستان و بەندکردنی لەوێ بۆ ماوەی ١٠ ساڵ دواتریش بەهۆی گۆڕانکاری لە هەلومەرجی سیاسی کوردستان، مەلیک مەحمود کەمتر لە ٣ ساڵ لە دورگەی ئەندامان لە زیندان مایەوە و گەڕێنرایەوە بۆ کوردستان. پاش ماوەیەکی کەم لە گەڕاندنەوەی، کابینەی دووەمی حکومەتی کوردستان لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٢٢ پێکهێنرا کە مەلیک مەحمود خۆی سەرۆکایەتی دەکرد، ماوەی کەمتر لە ٢ ساڵ ئەم کابینەیە بەردەوام بوو.

چیرۆکی دادگاییکردنی مەلیکی کوردستان بەم جۆرە بوو! سومبولی نەتەوەیی دەبێت بەم جۆرە قوربانی بدات لەپێناو بەدەستهێنانی سەربەخۆیی میللەتەکەی. هەموو ئەو کارەساتانەی ڕوبەڕوی شێخی نەمر دەبووەوە، تەنها لەبەر ئەوەبوو مەلیک دەیویست کورد ببێت بە خاوەنی ناسنامەی خۆی و سنووری خۆی دیاری بکات و ببێتە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ وەک مافێکی سەرەتایی هەموو میللەتێکی سەرزەمین. بەڵام خیانەتی نێوخۆیی و پلانی بەریتانیا (کە دروستکردنی دەوڵەتی ئێراقی-عەرەبی و لکاندنی ویلایەتی موسڵ بوو بەو دەوڵەتەوە) بوونە هۆکاری بەدینەهاتنی ئامانجە سەرەکییەکەی شێخی نەمر.


سەرمەد لەتیف


👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Quran
خوێندنەوەی_سیستەمی_پەروەردەی_هێزی_داگیرکەر.pdf
461.9 KB
📖 خوێندنەوەی سیستەمی پەروەردەی هێزی داگیرکەر لەکوردستاندا.

🖌 ماردین ڕەحیم نژاد

📃 ئاماژە:

وڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان بۆ سەرکوتکردنی کێشەی کورد و ئاسوودە بوون لە فوبیای شۆڕشی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد، بەردەوام بە جێبەجێکردنی سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن لە ڕێگای سیستەمی پەروەردەوە و هەروەها هەموو دامودەزگا پەروەردەیی و ڕاگەیێنەرەکان و ...، هەوڵی دەستەمۆ کردن و داڕشتنەوەی کەسایەتی و تاکی کورد بە حەز و خواستی خۆیان دەدەن. کەسایەتییەک کە هیچ جۆرە ئینتیمایەکی نەتەوەیی و فەرهەنگی و زمانیی بە ڕابردووی خۆیەوە نەبێت.



👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Quran
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔵بۆچی دەبێ سەربەخۆییخواز بین؟!

🔻مەیدانی خەباتی سەربەخۆییخوازی نەتەوە و نیشتمانە نەک خەڵکانی دانیشتوی نیشتمان لە هەرکام لە بەشە داگیرکراوەکان...

🔻گوتاری سەربەخۆییخوازی ئەبێ تەواو بەشکانی کۆمەڵگای کوردستان دابپۆشێت.

🔻گرینگترین پرەنسیپی سەربەخۆییخوازی دانپێدان بەم خاڵەیە کە کوردستان نیشتمانێکی داگیرکراوە...


🔴شەڕی ئایدۆلۆژی و حیزب و ڕەنگەکان نەکەین بۆ ئەوەی خۆمان لەو کۆیلایەتییە ڕزگار بکەین.خۆمان دوور بگرین لە تاوانباربوونی نەتەوەیی.


عەتا جەماڵی

👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Quran