میزان - کـوردستان
1.71K subscribers
199 photos
163 videos
68 files
875 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
📝 قەیرانی ناسنامەی نەتەوەیی لە بزووتنەوەی کوردستاندا


اا

👤 سیروان ڕێناس

اا

پۆختەیەک لە وتارەکە

◀️ بزووتنەوەی کوردستان تووشی قەیرانی ناسنامەی نەتەوەییە. ئەم قەیرانە لە ناو بزووتنەوە کوردییەکاندا هەبووە و ئێستاش بەردەوامە. هۆکاری ئەم قەیرانەش لە خۆنەناسینی کورددایە کە بۆتە هۆی پێناسەیەکی ناتەواو لە خۆی - واتا، کورد وەک نەتەوەیەکی بێدەوڵەت و کوردستان وەک نیشتمانی کورد، لە بەرژەوەندیی نەتەوەگەلێ تر بەسەر پێنج دەوڵەتدا دابەش کراون وەلێ لە لایەکەوە، کورد نەک تەنیا دانی بەم دابەشبوونە داناوە بەڵکوو هەوڵی داوە ناسنامەکەشی بەسەر ئەم دابەشکارییەدا پیناسە بکاتەوە و ناسنامەیەکی تر جگە لە کوردبوونی بەخۆی بگرێ؛ لەوانە ئێرانیبوون، تورکیاییبوون و هتد. لە لایەکی تریشەوە، نەتەوەی کورد هۆشیاری بەسەر تایبەتمەندییە باش و خراپەکانیدا، و هەروەها بەسەر لاوازی و تواناییەکانی خۆیدا نییە. واتا، لە ڕادەیەکی لاواز لە خۆناسیندایە بەو مانایە کە لە نێوان بوونی ڕاستەقینەی کورد و ڕامانی کورد لەم بوونەی خۆی کەلێنێکی گەورە هەیە. خۆناسینیش پێویستی بەمەیە وەڵامی ئێمە کێین، ئێمە چین، و چیمان ده وئ بدەینەوە. لێ بزووتنەوەی کوردستان وەک پێویست وەڵامی درووستی بەم پرسیارانە نەداوەتەوە.

◀️ بە وردبوونەوە لەسەر پێناسەکردنی "پرسی کورد" گریمانەی ئەم وتارە ئەوەیە کە بزووتنەوەی کوردستان خۆی وەک بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی پێناسە نەکردووە. ئەگەرچی کورد نەتەوەیەکی بێدەوڵەتە لێ بزووتنەوەی کوردستان کوردبوونی وەک تێگەیەکی ناڕوون بە فۆرمووڵەنەکراوی هێشتۆتەوە. ئەوەش بۆتە هۆی ئەویکە کە کۆی گوتاری ناسیۆنالیزمی کوردی بکەوێتە ناو سەرگەردانییەکی فیکری و سیاسی بە جۆرێک کە ناسنامەی نەتەوەیی کورد لێڵ و شێواوە. ئەم ڕەخنەیە لە بزووتنەوەی کوردستان ڕەخنەیەکە لە ئاستی بوونناسانەدا. بە دەستەواژەیەکی تر، کورد لە ناسین و ناساندنی چییەتی و ماهییەتی خۆیدا تووشی هەڵەی ستراتژیک هاتووە. ئاکامەکەشی لە سیاسەتدا بۆتە سەرلێشێواویی سیاسی و نەبوونی ستراتژییەکی نەتەوەیی. بە جیاکاریی تێگەیی پرسی کورد و پرسی کوردستان، ئەم وتارە باس لەوە دەکا کە ئامانجی سەرەکی بزووتنەوەی کوردستان پێویستە ڕزگاری خاکی کوردستان (سەربەخۆیی نەتەوەیی) بێ. کە واتا، پێشترخستنی هەر ئامانجێکی ئیدۆلۆژیکی لە ڕزگاری خاکی کوردستان لادانە لەو ئامانجە سەرەکییەی بزووتنەوەی کوردستان؛ واتا ڕزگاری کوردستان.

◀️ لەم نێوانەدا، ئەم وتارە لە ئاستی تیۆری سیاسیدا پرسی کوردستان دەورووژێنێ و باس لە پێگەی ئەم پرسە دەکا و جەخت دەکرێتەوە کە بۆ تیۆریزەکردنی پرسی کوردستان لە ناو تیۆری سیاسیدا پێویستیمان بە ئەندێشە و فەلسەفەی سیاسی هەیە چونکە ئەو تیۆرانەی کە هەن ڕێگە بە دەرکەوتنی کورد وەک نەتەوەیەک نادەن؛ بە تایبەتیش، پیویستیمان بە فەلسەفەی سیاسی خاک هەیە. لێرەدایە کە بەرژەوەندی نەتەوەیی کورد لە تیۆری سیاسیدا بێواتایە. بزووتنەوەی کوردستانیش نەیتوانیوە بەرژەوەندی نەتەوەیی پێناسە بکا. بەم هۆکارە کە ناسنامەی نەتەوەیی کورد ناڕوونە. بەبێ پێناسەکردن و یەکلاکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەییش ناکرێ و ناتوانرێ بەرژوەندی نەتەوەیی پێناسە بکردرێ.

◀️ هەروەها، هەر لە سۆنگەی قەیرانی ناسنامەی نەتەوەیی کوردەوە کۆنفیدالیزمی دێموکراتیکی ئۆجالان و سۆسیالیزمی دێموکراتیکی قاسملوو، وەک دوو تێزی ناسراو، دەدرێنە بەر تیشکی ڕەخنە. بە پۆلێنبەندی بزووتنەوەی کوردستان بە دوو پاڕادایمی کلاسیک و پاڕادایمی ریفۆرمخوازی (خووموختاریخوازی، خۆسەریخوازی و فیدراڵیزمخوازی) باس لەوە دەکری کە بزووتنەوەی کوردستان نەبۆتە شۆڕشێکی نەتەوەیی و تەنێ لە حاڵەتی ریفۆرمخوازیدا (دێموکراتیزەکردنی دەوڵەتە داگیرکەرەکان و گەیشتنی کورد بە فیدرالیزم) ماوەتەوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییە کە یەک، ناسنامەی نەتەوەیی گرنگترین ناسنامەی مرۆڤی سەردەمە و لەدەرەوەی ئەم ناسنامەیە مرۆڤ ناتوانێ وەک مرۆڤی تەواو پێناسە بکردرێ. دوو، پاراستن و گەشەپێدانی ناسنامەی نەتەوەیی تەنیا لە سەربەخۆیی نەتەوەییدا دەتوانێ وەدی بێ، ئەم وتارە جەخت لەسەر گرنگیی بازدانی پاڕادایمی لە ریفۆرمخوازییەوە بەرەوە پاڕادایمی سەربەخۆییخوازی لە بزووتنەوەی کوردستاندا دەکا.



👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
📝 شێخ عوبەیدیللا، شێخی عارفی کورد و جیرانه مەسیحییەکانی


🔓 پوختەی وتار:


▶️ ئەم وتارە لە بۆچوونە ئایینی و ڕامیارییەکانی شێخ عوبەیدیللای نەهری ڕێبەری ڕاپەڕینی گەلی کورد لە ساڵی 1880 دەکۆڵێتەوە. وتاری بەردەست، لە سەرچاوە دەستە یەکەمە نوێکان کەڵک وەردەگرێت و ئەو هەلە دەرەخسێنێت وێنەیەکی تۆکمەتر لە سنوور و دەڤەری ڕوانگەکانی شێخ عوبەیدیللا سەبارەت بە ژومارەیەک پرسی سەرەکی بە تایبەت لەمەڕ بابەتی جیهان­داگری ئایینی و لێبوردەیی و پەروەردەی کوردی و نەتەوەخوازی کوردی بە دەستەوە بدات.

➡️ ئەم وتارە، توێژینەوە ئارشیڤی و سەرچاوە دەسەیەکەمەکان بە کار دێنت، تا ڕوانگەی زانستی زاڵ تووشی ئالێنگاری بکات کە گوایە ڕاپەڕینی شێخ، وێکچوو لە گەڵ ڕوانگەی تورکەکان، لە بۆچوونی دژە مەسیحی ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە. بەڵام لە بەرامبەردا، ئەم وتارە دەسەلمێنێت کە بۆچوونی شێخ بە تەواوی لە گەڵ ئەم ڕوانگانەدا دژایەتی هەیە و بە پێچەوانەوە زیاتر ڕیشەی لە جیهان­داگری ئایینی لە جۆری مەولانا هەیە کە لە واقیعدا بە سینگ­فراوانییەوە لە گەڵ مەسییحییەکان ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

ئەم وتارە بە تایبەتی جەخت دەکاتە سەر پەیوەندی شێخ لەگەڵ ناموسڵمانان و بە چڕی کەڵک وەردەگرێ لە لێدوانێکی شێخ لە گەڵ میسیۆنێرێکی مەسێحی کە دوو کاتژمێری خایاندووە. ئەم لێدوانە درێژخایەنە زۆر شت سەبارەت بە پاڵنەرەکانی ڕاپەڕینی شێخ لە ساڵی 1880 ئاشکرا دەکات و هەروەها دەپەرژێتە سەر کەسایەتی پێشتر نەناسراوی شێخ و سەرنج ڕاکێش­تر ئەو بۆچوونە نائۆرتۆدۆکسییانەی ئەو سەبارەت بە جیهان­داگری و لێبوردەیی ئایینی.


👤 ✍️نووسەر: کەمال سولەیمانی

👤 🔎وەرگێڕ: کامیل شەریفپوور



✔️ له فایلی پی‌دی‌ئێفی خوارەوەدا دەتوانن کۆی بابەتەکه بخوێننەوه 👇


👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔴 هاوڕێیان کوردی✍️ نووسین ئاسانە

📖دانشتنی پازدەیەم (15)ڕێنووسی زمانی کوردی (کرمانجی)

🔻#_ناساندنی کردارەکانی heye_hene
🔻#_تاکی نادیار heye#
🔻#_کۆی نادیار hene#



تکایە بۆ فێربوونی باشتر هەوڵ بدەن لە سەر لاپەڕەیێک ڕاهێنان بۆ وانەکان بکەن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📋 جلسە پانزدهم آموزش زبان کردی(کرمانجی)


🔻#آشنایی با افعال heye_hene
🔻#مفرد غایب heye#
🔻#جمع غایب hene#



🔴دوستان عزیز برای یادگیری بهتر،حتما درسهای هر هفتە را بە خوبی تمرین کنید.

👈🏼 دوستانتان را بە کانال آموزش زبان کوردی میزان آشنا فرمائید.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وەرگیراو:آموزش گام به گام کوردی کرمانجی


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran